شارەزایەکی ئابووریی: پێویستە حکومەتی هەرێم بەپەلە ئابوورییەکەى بەهێز بکات-بەشی دووەم

سلێمانی

پسپۆڕێکی ئابووریی و مامۆستای زانکۆ دەڵێت: تەواوی لایەنە عەرەبیەکانی عێراق کۆکن لەسەر ئەوەی هەرێمی کوردستان بچووک بکرێتەوە، بەتایبەت لە دوای ڕاگەیاندنى ئابووری سەربەخۆ و ڕیفراندۆمەوە بە تەواوەتی لەسەر مێزی لایەنە عێراقیەکان ئەمە شتێکی ڕوونە دەبینرێت کە دەبێت هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی لە قاڵب بدرێت.

د.نەبەرد مامۆستای زانکۆ و شارەزای بواری ئابووری لە بەشی دووەمی ئەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ ڕۆژنیوز تیشک دەخاتە سەر دۆخی دارایی هەرێم و ئەو بەرنامەو سیستەمانەى بۆ مووچەخۆران لە هەرێم دانراون چیان بەسەر دێت، هەروەها ئەو مەترسیانەش ئاشکرا دەکات کە لەسەر هەرێم هەیە.

د. نەبەرد کەریم دەڵێت: لە دوای ڕاگەیاندنى ئابووری سەربەخۆ و ڕیفراندۆمەوە بە تەواوەتی لەسەر مێزی لایەنە عێراقیەکان ئەمە شتێکی ڕوونە دەبینرێت کە دەبێت هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی لە قاڵب بدرێت، ڕۆژ بە ڕۆژ زەختی حکوومەتی عێراقی لەسەر هەرێمی کوردستان زۆرتر دەبێت.

سەبارەت بە سیستەمى بایۆمەتری و هەژماری من بۆ دابەشکردنى مووچەی مووچەخۆرانى هەرێم ئەو شارەزایەی بواری ئابووریی باس لەوە دەکات، ئەو سیستەمانە هیچ کاری پێ ناکرێت و هەڵدەوەشێندرێنەوە، بەڵام حکومەتى عێراق دەتوانێت سوودیان لێ ببینێت بۆ درووستکردنى کارتى بانکی بۆ فەرمانبەران.

ڕۆژنیوز: حکومەتى هەرێم دەتوانێت لەو ماوە کەمەدا کارت بۆ ئەو هەموو فەرمانبەرە درووست بکات؟

د. نەبەرد کەریم: یەکەم حکومەتی عێراق بە تایبەت وەزارەتی دارایی لە ئێستادا وا باشترە ڕێککەوتنێک هەبێت، کە ئەوان مووچەی مووچەخوڕان پشتیووان بکەن تا درووستکردنی ڤیزا کارت، کە ئەمر چارەسەرە سەرەکییەکەیە، چونکە بە ڕاستی کات بۆ ئەوە زۆر زۆر کەمە، دووەم ئایا مووچەخوڕانی هەرێمی کوردستان بەشێکیان کارتیان هەیە یان بەشێکی زۆریان کە نێیانە ئەمە کاتێکی زۆری ناوێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان CDیک لێستی بایۆمەتری لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە، کە وابوو ئەو بەرنامەڕێژەی کە بایۆمەتری درووست کرا و مووچەخورانی هەرێمی کوردستان دەکرێت پشتی پی ببەسترێت یان بۆ درووست کردنی کارتی بانکی، کە ئەمەش بۆ نموونە کاتێکی زۆر بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە، چونکە لە سیستەمی بایۆمەتری بەتەواوی مووچەخوڕانی هەرێمی کورستان جێکراونەتەوە، بەڵام بە جۆرێک لە جۆرەکان بەشێکی ڕەنگە بن دیوار بێت، بەشێکی ڕەنگە ناوی دوو بارە و سێ بارە بێت بەڵام مووچەخۆری ڕاستەقینە بە بەتایبەتی دەزگا شارستانییەکان بەشێکی تەواویان بۆ نموونە  دوورن دوو مووچە و سێ مووچە.

ڕۆژنیوز: لە هەرێم پڕۆژەیەک هەبوو بەناوی “هەژماری من” کە تا ئێستا کارت بۆ ٢٠٠ هەزار فەرمانبەر کراوە، ئەم ڕۆژەیە چی بەسەر دێت؟

د. نەبەرد کەریم: بە پێی بڕیارەکەی دادگای فێدڕالی و قسەکان وەزارەتی دارایی ڕاستەوخۆ شتێک نەماوە بە ناوی پڕۆژەی هەژماری من، چونکە ئەو داوا دەکات تەواوی مووچەخورنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە لە بانکی فێدڕاڵی بە ئەلکترونی بکرێت، بەڵام پڕۆژەی هەژماری من لە بانکە فێدڕالەکان نییە، بانکە فێدڕالەکان چییە ؟ تی بی ئای و بانکی ڕەشید و بانکی ڕافیدەینە، کەوابوو ڕاستەوخۆ پڕۆژەی هەژمارەی من هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام ئێمە دەتوانێن سوودی لێ ببینین بۆ بە ئەڵیکترونی کردن، لەگەڵ ئەو بانکە زۆر ئاساییە تۆ داتایی دوو سەد هەزار مووچەخۆر راستەوخۆ بنێریت بۆ ئە سێ بانکە کە ڕاستەوخۆ دەنوانن بە یەک کیێک ئەم دوو سەد هەزار و مووچەخورە ڕاساندنی بۆ بکەن و کارتی بانکیان بۆ دەربکەن.

ڕۆژنیوز: کردنەوەى لقی سەو سێ بانکەى باست کرد چی سوودێکی بۆ هاوڵاتییانى هەرێم دەبێت؟

د. نەبەرد کەریم: ئەگەر ئەو سێ بانکە لە هەرێمی کوردستانە لقی خۆیان بکەنەوە بە دڵنیاییەوە دونیایەک سوودی دارایی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەیە، چونکە ئەوان ساڵانە چەندین ئۆفەری خویان هەیە پێدانی قەرز و پێدانی سلفەکان پڕۆژە و کشتوکاڵی و هاوسەرگیری و چەندیین ئۆفەری تر، کەوابوو جگە لە مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستان سوود لەو بانکانە دەبێینێت، هاوڵاتییانی ئاسایش دەتوانن سوود لەو بانکانە ببێنن، بۆ نموونە ئێستا مووچەخۆر لە حکومەتی عێراقیدا، کە خانەنشین دەبێت، دەتوانێت سی ملێون ڕابکیشێت لەو بانکانە، دەکرێت بۆ نمونە مووچەخورێک سوود لەو پڕۆسەیە ببینێت.

ڕۆژنیوز: ئەو بڕیارانەى دادگای فیدراڵی ڕەنگە لە قازانجی مووچەخۆران بێت، بەڵام وەک باس دەکرێت لە دوور مەودادا مەترسیدارن بۆ هەرێم، تۆ چی دەڵێیت؟

د. نەبەرد کەریم: ئێمە لایەنە ئەرێنیەکانمان لەبەرچاوە، بەڵام لایەنێکی نەرێنی و پلانێکی زۆر زۆر مەترسیدارە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە تۆ لە ئەنجامدا کاتیک کە هەرێمی کوردستان سیستە دارایی و مووچەکەی  لەسەر هەریمی حکومەتی کوردستان نامێنێت زۆر ئەگەرێکی بەهێزە بەکار بهێنرێت بۆ گۆڕینی دەستووری عێراق، چونکە تەواوی لایەنە عەرەبیەکانی عێراق کۆکن لەسەر ئەوەی هەرێمی کوردستان بچووک بکرێتەوە، بەتایبەت لە دوای ڕاگەیاندنى ئابووریی سەربەخۆ و ڕیفراندۆمەوە بە تەواوەتی لەسەر مێزی لایەنە عێراقیەکان ئەمە شتێکی ڕوونە دەبینرێت کە دەبێت هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی لە قاڵب بدرێت، ڕۆژ بە ڕۆژ زەختی حکوومەتی عێراقی لەسەر هەرێمی کوردستان زۆرترە، دادگای فیدراڵی کار لە سەر نەک بچووک کردنەوەی هەرێم دەکات، بەڵکو پێموایە پێشبینی زۆر شتى خراپیش هەیە لە ئایندەدا کە کاری لەسەر ئەوە بکرێت، کە هەمواری دەستور بکرێت لە عێراقدا بۆ ئەوەی شتێ نەمێنێت بەناوی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژنیوز: پێشبینی ئەوە دەکەی بەغدا لە داهاتوودا پاکتاوی پارەکانى لەگەڵ هەرێم بکات و لێپرسینەوە لە کۆی بابەتە داراییەکان لە هەرێم بکات؟

د. نەبەرد کەریم: پێموایە ئەو لیژنەی چاودێری دارییە کە دەکرێت لەلایەن حکوومەتی عێراقیەوە و ڕەوانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی وەزارەتی دارایی کراوە، بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو مەلەفە دارایانەیە، کە هەرێمی کوردستان خۆی سەرپەرشتی کردووە، ئێستا دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراقی و وەزارەتی نەوتی حکوومەتی عێراقی خاڵێکیان بەلاوە بەسە گرێبەستە نەوتییەکان کە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکاندا کراوە و  قەرزی سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە لەکۆتاییدا ئەبێت ئەوەمان بیربێت ئێستا حکوومەتی هه رێمی کوردستان زیاتر لە ٣٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی قەرزدارە، ئایا لەڕووی داراییەوە لەگەڵ حکوومەتی عێراقی ڕێکەوتنی ئەم قەرزانە بۆنموونە کێ پاکتاوی ئەکات، کە زیاتر لە بیست ملیار دۆلاری قەرزی مووچە خۆرانە، حکوومەتی عێراقی ئەڵێت ئێمە ناچینە ژێر باری ئەو قەرزەی، کە مووچە خۆرانە لای حکوومەتی کوردستانە ئەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆی ئه و قەرزە بداتەوه، ئەمیش مەترسییەکە بۆ ئەوەی کە پاشەکەوتی مووچە ئەبێت بەشتێک و کۆتایی پێدێت ئەبێت بەڕابردوویەک و کۆتایی پێدێت.

ڕۆژنیوز: ئێستا کە ئەو بریارانە دەرچوون لە بەغداوە دژ بە هەرێم، ئەرکی داهاتووی حکومەتى هەرێم چییە چۆن خۆی ڕێکبخاتەوە لەبواری ئابووری؟

د. نەبەرد کەریم: حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە چی بکات بۆ ئەوەی لایەنە ئابووریەکەی خۆی بەهێز بکات، ئەوانە چین، کە نەیکات هەرێمی کوردستان دیسانەوە هەر بارمتەی حکوومەتی عێراقی ئەبێت لەڕووی داراییەوە، من بڕوام بەوە هەیە باشترین جانسێک بۆ هەرێمی کوردستان دەسەڵاتدرانی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی خێرا بکەن، بۆ ئەوەی حکوومەتێکی خاوەن شەرعییەتێکی یاسایی درووست بکرێت لە هەرێمی کوردستان، پەرلەمانێکی بەهێز و باشمان هەبێت، دوای ئەوەی کە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕەسمی کرا و شەرعیەتێکی یاساییان هەبوو ئەو دەمە بەدەرجەی یەک بیری لێ بکەنەوە دیووە ئابوریەکەیەتی بۆ ئەوەی کە دیوە ئابورییەکەت بەهێزبێت،  پێویستە لایەنە داراییەکەی هەرێم فرە چەشن بێت وسەرجەم سێکتەرەکان ئەوەی کە هۆکاری دەستخستنی داهاتە ئەبێت لەهەرێمی کوردستاندا پەرەی پێبدرێت  و بەهێزبکرێت، وەکو کشتۆکاڵی و گەشتوگوزاری و پیشەسازیی و وەبەرهێنان، وە ئەمانە، کە بەهێز کران حکوومەتی کوردستان ئەتوانێت ببیتە خاوەن داهاتێکی باشتر، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤ وە دوو کاری باشی کردوە کە لە لایەن سندووقی دراوی نێودەوڵەتی وەک مەرج بۆ حکومەتەکان دادەدرێت، ئەویش کەمکردنەوەى خەرجی و سنووردارکردنی دامەزراندنە، کە حکوومەتی عێراقی دە ساڵە بەتەمایە جێ بەجێی بکات بەڵام ناتوانێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم دوخاڵە شتێکی باشی کردووە.

ڕۆژنیوز: باشە ئەگەر حکومەتى هەرێم ئەم دوو خاڵەی بەباشی جێبەجێ کردوە، بۆچی خەرجی حکومەتی هەرێم ملیاران دینار هەر بەرز دەبێتەوە و زیادی کردوە، لەکاتێکدا دەبوو کەم بێتەوە؟

د. نەبەرد کەریم: ئەوە زۆر ڕاستە، هەڵەکە لێرەدایە، حکومەت دامەزراندنی نەهێشتووە، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ داهاتی مووچە لە هەرێمی کوردستاندا بەرز ئەبێتەوە ئەمەیش جێگەی پرسیارێکی زۆر خەتەرە، حکومەت دەڵێت دوو مووچەی کەمکردوەتەوە، فەرمانبەر خانەنشین دەبێت کە مووچەی کەم دەبێتەوە، ساڵانە سەدان مووچەخۆر کۆچی دوایی ئەکەن، دەڵێت بندیواری نەهێشتووە، بودجەی هەموو وەزارەتەکان کەمکردوەتەوە و مووچەی پلە باڵاکان کەمکراوەتەوە، ئێ لەم حاڵەتەدا بە هەموو پێوەرەکان زیاتر لە سەد ملیار دیناری عێراقی خەرجی مووچە کەمی بکردایە، بەڵام بەپێچەوانەوە زیاتر لە سەد ملیار زیادی کردووە، ئەمەش تێگەیشتنێکە بەڕاستی ئینسان ئەگەر بیری لێبکاتەوە، فەزاحەتی تێدایە.

ڕۆژنیوز: تۆ بەم دۆخەی گەشبینی یا ڕەشبینی کە لە هەرێمی کوردستان دروست بووە؟

د. نەبەرد کەریم: ئەمە دەکەوێتە سەرئەوەی کە ئەقڵیەتی ئیدارەدان لە هەرێمی کوردستاندا لە دوایی ئەم هەموو ساتە ناخۆشانە چی عقڵیەتێکی تر دروست دەبێت، بەڵام ئەگەر هەمان عقڵیەت هەمان بیرکردنەوە بێت، بەدڵنیایەوە ڕەشبینم، بەڵام ئەگەر بێت و ڕاوێژێکی گشتگیری باش بکەن، کۆمەڵێک خەڵکانی زیرەک و باش بێننە پێشەوە، پرۆژەی کۆمەڵێک خەڵکانێکی باش قبوڵ بکەن و دراسەی بکەن و لە عەرزی واقیعدا جێبەجێ بکەن، هەرێمی کوردستان پێگە جوگرافیەکەی لەباره بۆ ئەوەی ببیت بە خاوەن داهاتێکی باش، بیریشت بێت خەرجی هەرێمی کوردستان زۆر کەمه خەرجی هه رێمی کوردستان ٩٠٠ ملیار دیناری عێراقیە، کە ئەگاتە نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی ڕێک نیواو نێوو ٤٠٠ سەد ملیار داهاتی نانەوتی هەیە لە هەرێمی کوردستان، کەوابوو هەموو کێشەی هەرێمی کوردستان ٤٠٠ ملیارە لە ماوەی مانگەکە ئەم چوارسەد ملیارە ئێستا هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل بەقاچاخ دەڕوات، ئەگەر عقڵیەتێکی باش هەبێت ئیدارەی سێکتەری دارایی بدات بڕوام بەوەیە خاوەن سێکتەرێکی دارایی بەهێزین.

هـ.ح

Comments are closed.