پەرلەمانتارێك: ئەمریكا فشار دەخاتە سەر عێراق بە مەبەستى چاكسازی کردن لە سیستەمی بانكی

ناوەندی هەواڵەكان

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار لە باراڕەكاندا بەرز بكرێتەوە، بۆ ئەوەی گەشەسەندنی ئابووری ڕاستەقینە درووست بكرێت، دەشڵێت، ئەمریكا فشار دەخاتە سەر عێراق بە مەبەستى چاكسازی لە سیستەمی بانكی.

عەدنان زەرفی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە بارەی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێت.

عەدنان زەرفی ڕایگەیاند، دەبێت نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر بێت، بەشێوەیەك بێت نرخی یەك دۆلار بەرامبەر بە هەزار و ٥٠٠ دینار بێت، بۆ ئەوەی گەشەسەندنی ئابووری ڕاستەقینە درووست بكرێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، داهاتی هەناردەكردنی نەوتی عێراق بە دوو هەژمار دەچێتە سەر بانكی فیدراڵی ئەمریكا، عێراقیش سەرچاوەی هاوردەكردنی زۆرە،  ئەمەش بووەتە هۆی گۆڕانكاری لە میكانیزمی بازرگانیدا.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: حكومەتی كازمی كەمتەرخەم بوو لە بەسیستەم كردنی بانكەكان سەرەڕای داواكاری ئەمریكا بۆ ئەو كارە و لە ئێستاشدا ئەمریكا فشار دەخاتە سەر عێراق بۆ چاكسازی لە سیستەمی بانكیدا.

جێگەی ئاماژەیە، لە سەرەتایی دەستبەكاربوونی حكومەتەكە محەمەد شیاع سوودانی لە سەر داوای ئەمریكا هەوڵەكانی خۆی چڕ كردووەتەوە بۆ بەسیستەمكردنی بانكەكانی عێراق، هەروەها ڕێگری كردن لە چوونە دەرەوەی دۆلار لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی وەك ئێران و توركیا.

 هـ.ئ

Comments are closed.