عەزیز ڕەئوف: بەپێی هەژماری من دەسەڵات دەتوانێت دەست بەسەر مووچەدا بگرێت

سلێمانی

نزیکەى حەوت مانگە تەنیا یەک مووچە لە هەرێمی کوردستان دابەش کراوە، ئەوەش ژیان و گوزەرانى مووچەخۆران و هاوڵاتییانى ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت و ناهەمووار کردووەتەوە، نووسەر و مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێت: بەپێی هەژماری من دەسەڵات دەتوانێت دەست بەسەر مووچەدا بگرێت و مووچە ببڕێت و نەیدات.

دۆخی هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسیی و ئابووری و سەربازی و کۆمەڵایەتی بە دۆخێکی ناهەمووار و سەختدا تێپەڕ دەبێت و هەرێم لە هەموو ئەو بوارانەدا ڕووبەڕووی قۆناغێکی مەترسیدار بووەتەوە، ئەوەش بەهۆی خراپ بەڕێوەبردنى هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئێستای هەرێمەوە، لەو نێوەندەشدا مووچەخۆران و هاوڵاتییان قورسترین کات بەڕێدەکەن و بەدەست نەبوونى مووچە و پێداویستییە سەرەتاییەکانى ڕۆژانەوە دەناڵێنن.

عەزیز ڕەئوف نووسەر و مامۆستای زانکۆ لەبارەى دۆخی ئێستای هەرێم و ئەو قەیرانانەى ڕووبەڕووی هەرێمەکە بوونەتەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

دوور نییە دادگای فیدراڵی بە یەكجاری قەوارەی هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە”

عەزیز ڕەئوف وتی: لە دوای ڕیفراندۆمەوە، وردە وردە بۆشایی گەورە درووستبووە، خەڵكیش گەیشتنە ئەو باوەڕەی حكومەت توانای ئەوەی نییە، مووچە دابەش بكات، دادگای فیدراڵی سوودی لەو بۆشیاییە سیاسییەی هەرێم وەرگرتووە و هەر ڕۆژە و بڕیارێك دژی هەرێمی کوردستان دەردەكات، بەڵام سەرەڕای ئەوەی لەلایەن حەشدەوە پشتیوانی دەكرێت خەڵكی هەرێم هێشتا ئەویان پێباشترە و بۆ داواكردنی مافەكانیان دژی دەسەڵاتدارانی هەرێم پەنای بۆ دەبەن.

ئاماژەى بەوەشکرد، بەشێوەیەكی گشتیی مەترسییەكانی دادگای فیدراڵی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە و بەتایبەت لە دوورمەودادا دوور نییە دادگاكە بە یەكجاری قەوارەی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەو نووسەرە دەشڵێت: بەدرێژای ٣٠ ساڵی حكومڕانی هەمیشە پارتی و یەكێتی زۆر لەیەك جیاواز و لە یەك دوور بوون، ئەوەش وایكردووە خەڵك هەست بەوە بكات لە دوو هەرێمی جیا دا دەژین، نەك یەك هەرێمی یەكگرتوو بەشێكی ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یەكێتی لەلایەن ئێران و پارتیش لەلایەن توركیاوە دەپارێزرێن.

“ئەوەى لە کوردستان هەیە ئۆپۆزسیۆنى ڕاستەقینە نییە، خەڵک پێویستى بە ئۆپۆزسیۆنە”

لەبەشێكی دیكەی چاوپێکەوتنەکەدا عەزیز رەئوف جەخت لەوەدەكاتەوە، نەبوونی پەرلەمان و ئۆپۆزسیۆنێكی بەهێز و كاریگەر لە هەرێم وایكردووە كێشەكان هێندەی دیكە زیاتر بن، بۆیە پێیوایە هاوڵاتییانی كوردستان پێویستیان بە ئۆپۆزسیۆنێكی عەقڵانی هەیە، دەشڵێت: بە بۆچوونی من ئێستا لە كوردستان ئۆپۆزسیۆن نییە، پێوستمان بە ئۆپۆزسیۆنێکی هەیە قوڵ بیر بکاتەوە لەوەی کەچی ڕوودەدات، پێوستمان بە ئۆپۆزسیۆێنکە بە بێدەنگی ئیش بکات دەنگە دەنگ نەکات، لە شاشەکانەوە دوور بکەوێتەوە، لە سۆشیال میدیا دوور بکەوێتەوە، لەهەموو کاتێکدا ئێمە پێووستمان بە ئوپۆزسیۆنێکە قسەبکات، بەڵام لە ئێستادا پێوستمان بە ئۆپوزسیونێکە بێدەنگ بێت ئۆپۆزسیۆێنکی ئاقڵانە كە بە بێدەنگی ئیش بکات و تا ئێستا درووست نەبووە.

هەروەها ئاماژەى بەوەش دەکات، حوکمڕانی کوردی کە بنەمایەکی چەتە گەرییە هێچ بنەمایکی حکومڕانی تێدا نییە، هەر مافیا بە مافیایی هونەری تێدایە، لە درێژایی مێژووی دنیا مافیاکان شتێکیان خواردووە و شتێکیان داوە بە دەورووبەریان، ئەمەی ئێستا ئەی بینیت هیچ حکومڕانیەکی تێدا نییە.

“مووچە بە سیاسی کراوە لە دۆخێکدایە دەستی بەسەردا گیراوە”

ئەو نووسەرە ئەوەش دەخاتەڕوو، دەست بەسەرداگرتنی  مووچە نزیکەی  حەوت مانگە یەک مووچە دراوە، ئەی ئەو بێدەنگییە چییە لەشەقامی کوردیدا هەیە، خاوەنی کۆمەڵگەیەکن بێدەنگن ئەوان لەشوێنکدا حکومڕانی دەکەن کە میللەت زۆربەی بێدەنگە، ئەمە بەرهەمی ئەو دۆخەیە، مووچە بە سیاسیی کراوە لە دۆخێکدایە دەستی بەسەردا گیراوە، ئەمە هیچ نییە جگە لەو دۆخە و ئەو بێباکیەی بە هاوڵاتیی کوردیی هەیە.

عەزیز ڕەئوف بەم جۆرە دۆخەکە ڕوون دەکاتەوە، هاوڵاتیی کوردی مافەکانی پێ نادرێت، مووچە خۆرێکە ئامادەیە دەوامی خۆیی بکات مافەکانی پێنادەیت، کەواتە ئەمە گەیشتووەتە ئاستێکی یەجگار مەترسیداریی حوکمڕانی، بەڵام دواجار پرسیارێک هەیە، ئەم بێدەنگییە گەورەیە چییە ئەم کۆمەڵگەیەی داگیر کردووە؟

“لە پاڵ سوڵتەی سیاسیدا ئۆپۆزیسوونی ساختە دروستکراوە”

ئەو نووسەرە دەپرسێت، ئەم هەموو هێزە سیاسییە بۆ نایەنە سەرجادە ئەی بۆ خۆبیشاندان ناکرێت؟ ئەی بۆ جاران لەسەر شتێکی بەسیت خۆبیشاندان ئەکرا ئێستا ناکریت؟، بۆیە دەڵێت: ئەمانە هەموو پرسیاری جدین لەپاڵ سووڵتەیی سیاسیدا ئۆپۆزیسوونی ساختە دروستکراوە، لەپاڵ دەنگی ڕەسەن، دەنگی ناڕەسەن دروستکراوە، لەپاڵ پەرلەمانتاری دڵسۆز خراپ دروست کراوە، بەشێکی زۆری کۆمەڵگەی کوردی لەو  بێدەنگییە کوشندە  دەژین.

” دەسەڵات لە پڕۆژەی هەژماری مندا دەست بەسەر مووچەدا بگرێت و بیبڕێت”

سەبارەت بە پڕۆژەى “هەژماری من”یش عەزیز ڕەئوف باسی لەوە کرد،  ئەوەی پێ دەوترێت هەژماری من، سووڵتەی سیاسی شتێک ناکات لەبەرژەوەندیی خەڵک بێت، هەژماری من لەبەردەستیدا بیت ڕەقەمی بانکی لەبەردەستدا بیت، زۆر بەسانایی ئەتوانێت شتەکانت ببڕێت ئەتوانێت هەمووشتیک بکات، مووچەت ناداتی و ئەتوانێت بی بڕیت دەتوانێت دەست بەسەر مووچەکەدا بگرێت.

هەر لەسەر پرسی “هەژماری من” عەزیز ڕەئوف دەڵێت: ئومێدم بە پڕۆژەی هەژماری من نییە، چونکە بەرژەوندی خەڵکی تێدا بێت ئەمانە بی متمانە بوون ئەگەر شتەکە باشیش بیت و ڕەقەم بانکی بێت و مۆدێرن بێت بڕوایان پێناکەن، ئەمەندە بێ سیقەیان بینیووە، قوورسە بڕوابکەی بە  هەژماری من، هەژماری من پێنج مانگ مووچەت نەداتێ هەژماری منی بوونی نییە، لەدەست بەسەرکردنی مووچە و پارەی خەڵک زیاتر هیچی تر نیە.

هـ.ح

Comments are closed.