ڕۆژەڤ

ئەمڕۆ دادگاى فیدڕاڵى عێراق لەبارەى پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێم کۆدەبێتەوە.

کاتژمێر ١:٣٠ خولەکى ئەمڕۆ ڕێکخراوى یانە و سیاچەمانە لە هەڵەبجە مەراسیمى ناساندن بۆ کتێبى پرسگرییەکانى باشورى کوردستان لە ئەرشیفانەکانى بەریتانیا لە نێوان ساڵانى ١٩١٨ بۆ ١٩٢٦ لە نوسینى پرۆفیسۆر دکتۆر ڕەنجدەر محەمەد ئەنجام دەدات.

کاتژمێر ٤ـی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی چەمچەماڵ کۆڕێک بۆ نووسەر لەتیف فاتیح فەرەج ئەنجام دەدرێت، بە ناونیشانی “کاریگەری ئەدەب لە ناساندنی جینۆساید، هەڵەبجە وەک نموونە”.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانى شارەوانییەکان لە باکوورى کوردستان و تورکیا درێژەى هەیە و دەم پارتی بانگەشەکانی دەستپێکردووە.

ڕۆژانە ناوچە جیاوازەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بۆردوومان دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە سەرانی ماڵی بارزانی بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرانی دەوڵەتی تورکدا.

شەهیدکردنى هاوڵاتیانى مەدەنى هەرێمى کوردستان لەلایەن دەوڵەتى تورک بەردەوامە.

کێشەکانى هاوڵاتیانى گەرەکى نەورۆز لە شارى کەرکووک بەردەوامە.

هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان و ئامادەکارییەکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.

ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆز لە لەسەرجەم ناوچەکانى هەر چوارپارچەى کوردستان دەستیپێکردووە.

پرسی پێکهێنانى ئیدارەى خۆجێی پارێزگای کەرکووک، دوای سوێند خواردنى ئەندامانى ئەنجوومەن.

بەرخۆدانى مێژوویی گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژ بە سوپای داگیرکەریی تورک بەردەوامە.

ئەمڕۆ ١٤٥ ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە.

جەنگى نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕووسیا و ئۆکراین بەردەوامە.

ئەمڕۆ ماوەى ٤٩ ڕۆژە موچەى فەرمانبەران دابەش نەکراوە

Comments are closed.