ڕۆژەڤ

ئەمڕۆ ساڵڕۆژى داگیرکردنى عەفرینە

کاتژمێر ١٠ یەکێتی خانەنشینانی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجام دەدات، لە گەڕەکی عەقاری پشت هۆتێل ئاشتیی.

کاتژمێر ١١ لە نوێنەرایەتیی خۆبەڕێووەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان، لە گەڕەکی بەختیاری بەرامبەر ناوەندی ڕۆشنبیریی دکتۆر عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ ئەنجام دەدرێت.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانى شارەوانییەکان لە باکوورى کوردستان و تورکیا درێژەى هەیە و دەم پارتی بانگەشەکانی دەستپێکردووە.

ڕۆژانە ناوچە جیاوازەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بۆردوومان دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە سەرانی ماڵی بارزانی بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرانی دەوڵەتی تورکدا.

کێشەکانى هاوڵاتیانى گەرەکى نەورۆز لە شارى کەرکووک بەردەوامە.

هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان و ئامادەکارییەکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.

ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆز لە سەرجەم ناوچەکانى هەر چوارپارچەى کوردستان دەستیپێکردووە.

پرسی پێکهێنانى ئیدارەى خۆجێی پارێزگای کەرکووک، دوای سوێند خواردنى ئەندامانى ئەنجوومەن.

بەرخۆدانى مێژوویی گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژ بە سوپای داگیرکەریی تورک بەردەوامە.

ئەمڕۆ ١٤٦ ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە.

جەنگى نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕووسیا و ئۆکراین بەردەوامە.

ئەمڕۆ ماوەى ٥٠ ڕۆژە موچەى فەرمانبەران دابەش نەکراوە و لە دوێنێوە بایکۆتى فەرمانبەرانى سلێمانى بۆ داواکردنى مافەکانیان دەستیپێکردووە.

 

 

Comments are closed.