ناوەندی هەواڵەکان
پارێزه‌رانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی زیاتر لە ٣٥ مانگە ناتوانرێت ھیچ زانیارییەک لەبارەیەوە وەربگیرێت، داواكارییه‌كی نوێیان پێشكه‌ش كرد.
هه‌ریه‌ك له ڕازیه ئۆزتورك، ئیبراهیم بیلمەز، ئیمران ئەمەکچی و جەنگیز یورەکلی له پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش ئه‌نجام بده‌ن، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.
زیاتر لە ٣٥ مانگە پەیوەندی ڕێبەر ئۆجالان لەگەڵ جیهانی دەرەوە بە تەواوی پچڕاوە، هیچ وەڵامێکی داواکاریی بۆ دیدار نادرێتەوە، هەندێک جار دوای چەند مانگێک بە پارێزەران دەڵێن سزای دیسپلینیی هەیە.
ب. ق
Comments are closed.