ڕۆژنامەیەکی نێودەوڵەتیی: پێگە و دەسەڵاتی پەدەکە کەوتووەتە مەترسییەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ڕۆژنامەی ‘ئەلعەرەبی’ لە لەندەن ئاماژەی بەوە داوە، فراوانبوونی بەرەی دژایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە، دەسەڵات و پێگەی حیزبەکەی لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندا خستووەتە مەترسییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی، ڕۆژنامەی ‘ئەلعەرەبی’ لە لەندەن، ڕۆڵ و پێگە و دەسەڵاتی پەدەکە لەناو حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لاواز بووە و کەوتووەتە مەترسییەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، سەقامگیری پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە لە دەسەڵاتدا بەپێی ئەو هاوکێشەی کە هەیە، بەهۆی فراوانبوونی بەرەی دژایەتیی کردنی، هیچ گەرەنتییەکی نەماوە و  بە هەموو ڕێگەیەکی سیاسیی و یاسایی هەوڵ دەدەن لاوازی بکەن و ڕۆڵی سنووردار بکەن.

 ڕاپۆرتەکە، لەبارەی هۆکارەکانی مەترسی سەر پێگە و دەسەڵاتی پەدەکە، ئاماژەی بە فشارەکانی بەغدا، ناکۆکییەکانی ناوخۆ، هەروەها فشاری لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و خەڵک کردووە، کە لە یەک کاتدا بوونەتە مەترسی بۆ سەر دەسەڵاتەکەی پەدەکە.

ب.گ

Comments are closed.