هاوڵاتییان: ئەگەر خەبات نەکەین دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک هەموومان کۆمەڵکوژ دەکرێین

قەندیل

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە هێرش و داگیرکارییەکانی لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان، بەڵام گەریلاکانی ئازادیی کوردستان شکستیان بەو هێرش و داگیرکاریانە هێناوە، ‌هاوڵاتییانی باشووری کوردستانیش دەڵێن: دەوڵەتی تورک بە هاوکاریی دەستێکی خیانەتی ناو حکومەتی هەرێمی کوردستان تیرۆر و کۆمەڵکوژی لە باشووری کوردستان ئەنجامدەدەن.

هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە بۆسەر گەلی کورد و لە هەرقۆناغێکیشدا بیانوویەکی بێ بنەمایان هەبووە، لە ئێستاشدا لە ڕێگەی پەیوەندی سیاسیی و هێزی سەربازییەوە لە ئامادەکارییدایە بۆ هێرشکرنە سەر باشوریی کوردستان، بەمەبەستی داگیرکردنی بە تەواوەتی و دەستێکی خیانەتیش هاوکارییەتی، لەوبارەیەوە هاوڵاتییانی ئازادیخوازیی باشوور لە بناری قەندیلەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

هیوا شەریف
هیوا شەریف

لەوبارەیەوە هیوا شەریف بە ڕۆژنیوزی وت: ساڵانێکی زۆرە لە ڕێگەی ماڵباتی بارزانی و پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیاوە، پیلانی هێرش و داگیرکاریی هەیە لەسەر باشووری کوردستان بە بیانووی پەکەکە، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە و تەماحیان لە داگیرکردنی باشووری کوردستان و تێکشکاندنی ئەو هەستی نەتەوایەتییەیە کە پەکەکە لە باشوور درووستی کردووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، چەند لایەنێکی کوردی لە باشووری کوردستان هەیە، هەمیشە جاشی نێودەوڵەتی بوونە و ئێستاش هاوکاری داگیرکەرن.

هەرشتێک دژی کورد بێت ئێمە بە کەوتنی دڵخۆشین

حسێن ئەبوبەکر هاوڵاتییەکی تری باشووری کوردستانە و وتی: لە ئەمڕۆدا کورد دەبێت یەکگرتوو بێت و یەکتر قبووڵبکات، هەر کوردێکیش کە کوردستانی خۆش بوێت دەبێت بەو مزگێنییەی پەکەکە دڵخۆش بێت، چونکە هەرشتێک دژی کورد بێت ئێمە بە کەوتنی دڵخۆشین

ئیتر درۆن بێت بێت یاخود بیروڕا، ئێمەی کورد شەڕ خواز نین، بەڵام بە خستنە خوارەوەی ئەو درۆنانەی دوژمن دڵخۆشین.

حسێن ئەبوبەکر
حسێن ئەبوبەکر

ئێمە لە نیشتیمانی خۆمانین، ئەوان بە ناوی تیرۆرەوە کۆمەڵکوژمان دەکەن

هاوکات غازی ڕەفعەت هاوڵاتییەکی تری باشوری کوردستانە و وتی: پێویستە گەلی کورد هۆشیار بێتەوە لە بەرانبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، ئێمە لە نیشتیمانی خۆمانین، ئەوان بە ناوی تیرۆرەوە کۆمەڵکوژمان دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانین ڕووبەڕوی ئەو هێرش و داگیرکاریانە ببینەوە، پێویستە هاوهەڵوێستییەک لەناو گەلی کورد درووستبێت و تێکۆشان دەستپێبکەین دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە دەوڵەتی عێراق دەوڵەتێکی بێ سەروەرییە، ئەگینا ناکرێت کورد لە چوارچێوەی ئەو

غازی ڕەفعەت
غازی ڕەفعەت

دەوڵەتەدا شەهید بکرێت، دەستێکی خیانەت هەیە لەناو حکومەتی هەرێمیش هەیە، کە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات بۆ پەرە پێدانی تیرۆر لە باشووری کوردستان، لە کاتێکدا لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە ئەوە قەدەغەیە، بەڵام ئەو لە پەنای ناتۆوە ئەم هێرشانە دەکات، ئێمەی کوردیش دەبێت خەبات بکەین بۆ ئەوەی کەمەڵکوژ نەکرێین.

هـ.ح

Comments are closed.