ناوەندى هەواڵەکان
قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاوى کردەوە، به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌و ماددانه‌ی، كه مه‌ترسی تووشبونی شێرپه‌نچه‌یان لێده‌كرێت، بڕێكی زۆر شامپۆ له جۆری بریم لێس له‌ناو ده‌بات، دەشڵێن، له ئه‌نجامی تاقیکردنەوەدا ده‌ركه‌تووه له پێكهاته‌كانی ئه‌و جۆره شامپۆیه دا، دوو ماددەی سه‌ره‌كی هه‌ن، كه هۆكارن بۆ تووشبون به شێرپه‌نجه.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی لەبارەى مەترسى جۆرێک لە شامپۆ و بوونى چەندین ماددە تێیدا، کە هۆکارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانمان بە مەبەستى پارێزگاری كردن له ته‌ندرووستی هاوڵاتییان، لیژنە کانمان به‌دواداچونیان بۆ جۆری شامپۆى بریم لێس ئه‌نجامدا.
دەشڵێن، دوای به‌دواداچوونكردنمان بۆ سكاڵای ئه‌و هاوڵاتییه‌ی، كه به‌هۆی به‌كارهێنانی شامپۆی جۆری (بریم لێس)ـی چینی تووشی دۆخێكی نه‌خوازراوی ته‌ندرووستی كردبوویه‌وه، لیژنەکانمان توانیان له‌سه‌رجه‌م ماركێت و شوێنه‌كانی فرۆشتندا، رێگری له فرۆشتنی ئه‌و جۆره شامپۆیه بكه‌ن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌ژێر چاودێری قائیمقامیه‌تی سلێمانی پشكنینی تاقیگه‌ی به ئه‌و جۆره شامپۆیه ئه‌نجامدراوه و له ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌تووه له پێكهاته‌كانی ئه‌و جۆره شامپۆیه دا، دوو مادده‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن، كه هۆكارن بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه.
دەشڵێن، ئەو ماددانەى لەو شامپۆیەدا هەن ده‌بنە هۆی ڕوشانی پێست، سوربوونه‌وه، خوران و ئاوسان، بۆیه بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جۆره شامپۆیه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و له لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت.
لە کۆتاییدا هاتووە، لەکاتی هەبووی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧)ـەوە بکەن.
ئ.م
Comments are closed.