گەریلاکانی ئازادیی گورزیان لە هێلیکۆپتەرێک وەشاند

ناوەندی هەواڵەکان

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادیی لە گۆڕەپانی شیلادزێ گورزیان لە هێلیۆپتەرێکى دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەشاند، کە دەیویست لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان بنیشێتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکى لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەکی ٢٥ـی نیسان، لە گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

باسیان لەوەشکردووە، لە کاتژمێر ١٠:٠٠ شەوی ٢٥ـی نیسان، هێزەکانمان هێلیکۆپتەرێکییان کردە ئامانج کە دەیویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلادزێ بنیشێتەوە، لە ئەنجامدا گورز لە هێلیکۆپتەرەکە وەشێندرا، ناچار بوو لەناوچەکە بکشێتەوە.

هەروەها ئاماژەیان بە ‌‌هێرشەکانی دەوڵەتی تورک داوە، کە لە ٢٦ـی نیسان، گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ، شێلازێ و بێشیلی هەرێمی مەتینا چوار جار، گۆڕەپانی بەرخودانی گردی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلى رۆژئاوای زاپ دوو جار، گۆڕەپانی لۆلان، سنین و بەردەسۆری هەرێمی خواکورک هەشت جار، بە گشتی ١٤ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومان کران.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە ٢٥ و ٢٧ـی نیسان گۆڕەپانی بەرخودانی شێلادزێ، قەسرۆک، گۆلکا و شاخی چارچەل بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کران.

ب. جـ

Comments are closed.