لە حەلەب مۆزەخانەی مێژوویی پەکەکە کرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

لە شاری حەلەب هەفتەی قارەمانێتیی بەرز ڕاگیرا و فەرماندە عەگید بە بیرهێنرایەوە و مۆزەخانەی مێژوویی پەکەکە کرایەوە.

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان و یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە، بۆ بەرزڕاگرتنی هەفتەی قارەمانێتیی، فەرماندە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) یان بە بیرهێنایەوە و مۆزەخانەی مێژوویی پەکەکەیان کردەوە.

 لە مۆزەخانەکەدا چەک و کەرەستەی سەربازیی شەڕڤانان و گەریلاکان کە لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون نمایش کران.

مۆزەخانەکە لە پارکی ٤ـی نیسان لە ناوچەی شقەیف لە گەڕەکی شێخ مەقسوود کرایەوە، جگە لەوەش وێنەی شەهیدانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، یەپەگە، یەپەژە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەرخۆدانی سەردەم و وێنەی شەهید ئەبو شیار لە گەڕەکی سەکەن شەبابی تێدا نمایش کراون.

لە چالاکییەکەدا، وتەبێژی هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، سورەیا، ئامنە خدرۆ ڕایگەیاند، یەکەم فیشەک فەرماندە عەگید تەقاندی لە مێژووی پەکەکەدا، بەرخۆدانی بەهێزتر کرد و گەلی بۆ تێکۆشان هوشیار کردەوە.

هەروەها حەمزە حەلەب فەرماندەی یەپەگە ڕایگەیاند، مانگی ئادار مانگی دەستکەوت و سەرکەوتنەکانە، ڕاپەڕینی قامیشلۆ یەکێکە لەو سەرهەڵدانانەی هێزی خۆی لە یەکەم تەقەی شەهید عەگیدوە وەرگرتووە.

دواتر باوکی شەهید گوڵجین، خەلیل واحید بیلال و دایکی شەهید گەرزان، ئیمێل قارەمان مۆزەخانەکەیان کردەوە.

هاوکات پێشانگایەکی هونەری لە قوتابخانەی سەڵاحەدین لە گەڕەکی ئەشرەفیەی شاری حەڵەب کرایەوە.

لە پێشانگاکەدا ٦٠ تابلۆی نەخشێنراو لەلایەن ١٠ خوێندکارەوە نمایش کران، لە تابلۆکاندا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و عەفرینی داگیرکراو و توندوتیژی دژی ژنان نیشان دران.

ب.گ

Comments are closed.