جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان لە نسێبین هاوکارێكی فاشیستەکانیان بە ئامانج گرت

ناوەندی هەواڵەکان

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان ڕایانگەیاند، لە نسێبین بە نارنجۆکی دەنگی هێرشمان کردە سەر ماڵی کەسێک کە هاوکاریی دەوڵەتی تورکی دەکرد و برینداربوو.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان-ماک، لەبارەی ئەنجامدانی چالاکییەکیان لە دژی ماڵی کەسێک کە هاوکاریی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی دەکرد لە نسێبینی مێردین، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی “ماک”ـدا هاتووە، لە شەوی ٢٦ـی ئادار نزیکەی کاتژمێر ١١ـی شەو، لەسەر شەقامی نسێبین-ساکاریای، بە نارنجۆکی دەنگی چالاکییەکمان لە دژی ماڵی (A.A) کە هاوکاریی دەوڵەتی داگیرکەر و دڕندەی تورکی دەکرد ئەنجامدا.

ئاماژەیان بەوەشداوە، بە هۆی نارنجۆکەکەوە، ئەو کەسە برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، پاش چالاکییەکەش تیمەکانمان بە سەلامەتی ناوچەکەیان بەجێ هێشت.

باسیان لەوەشکردووە، ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی هەفتەی قارەمانێتی نەتەوەیی ٢١-٢٨ـی ئادار لە نسێبین ئەنجام دراوە، دیاری هەموو ئەو شەهیدانەی دەکەین کە لەمانگی ئاداردا شەهید بوون.

ب. جـ

Comments are closed.