پەیامی زیندانیان: بە تێکۆشانمان گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵدەگرێت

ناوەندی هەواڵەکان

زیندانیانی زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ـی دوملوی ئەرزڕوم لە کۆتا چاوپێکەوتنیاندا لەگەڵ پارێزەرانیاندا ڕایانگەیاند، تێکۆشانمان کە لە ناوەوە و دەرەوەدا تا دێت گەورەتر دەبێت، گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دەشکێنێت.

زیندانیانی سیاسی، لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ دۆزی کورد” لە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ـەوە لە چالاکییدان، چالاکی مانگرتن لە خواردنی بە نۆرەییان لە ٤ـی نیساندا وەرچەرخاندە قۆناغێکی نوێ، لەم قۆناغە نوێیەدا زیدانیان بڕیارییان دا بە بایکۆت کردنی دادگاکان و چاوپێکەوتن و تەلەفۆنکردنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا هەڵپرسراد.

زیندانیان لە زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ـی دوملوی ئەرزڕوم، لە چاوپێکەتنیان لەگەڵ پارێزەرەکانیاندا جەژنیان لەو بنەماڵانەی لە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەریدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرد.

زیندانیان لە ڕێگەی جەژنە پیرۆزەوە ئەم پەیامەیان ناردووە: سڵاو لە هێزی تێکۆشان دەکەین، جەژنە پیرۆزە لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو کەسێک کە لە گۆڕەپانی تێکۆشانی ژیاندایە دەکەین، ئەو تێکۆشانەی کە بنەماڵە و دایکانمان بەڕێوەی دەبەن، هێز و مۆراڵ بەخشە بۆ ئێمە، سڵاو لە تێکۆشانی بە شکۆی بنەماڵەکانمان دەکەین، تێکۆشانی گەورەمان لە ناوە و دەرەوەدا کە تا دێت گەورەتر دەبێت گۆشەگیریی لە سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵدەگرێت، سڵاو لە هەموو گەلەکەمان دەکەین.

ب. ق

Comments are closed.