یەرەکە: لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکدا وڵات پارێزێک شەهیدبوو

ناوەندی هەواڵەکان

یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە ڕایگەیاند، لە هێرشی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی ئاسۆس، وڵاتپارێزێکی گەنج شەهید بووە و سێ ماڵی گوندەکەش ڕووخاون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، پەیوەست بە هێرشە ئاسمانییەکەی ١٣ـی نیسانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی ئاسۆس بەیاننامەیەکەی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا یەرەکە ڕایگەیاند، کە هێرشی سەر ماڵەکانی گوندی گەڵاڵەی هەرێمی ئاسۆسی شارباژێڕ بە فرۆکە ئەنجامدراوە.

یەرەکە ئەوەی دیاریکرد لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا گەنجی وڵاتپارێز محەمەد سەید کە بۆ کارووباری بنەماڵەکەی هاتبووە گوندەکە شەهید بوو و سێ ماڵیش خاپووربوون.

یەرەکە ئەوەشی خستە ڕوو، لە کەسێتی گەنجی کورد محەمەد سەیددا هەموو شەهیدانی ئەنفال یادەکەینەوە و بە توندی هێرشەکە شەرمەزار دەکەین، ئەمە جاری یەکەم نییە هێرش دەکرێتە سەر خەڵکی سڤیل، ئامانجی ئەم هێرشانە چۆڵکردنی گوندەکانە، بەڵام وێڕای ئەم هێرشانە گەلەکەمان بە جەختکردنەوە لە گوندەکانی خۆیاندا دەمێننەوە.

یەرەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆتاییدا وەک یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی گەنجی وڵاتپارێز محەمەد سەید و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەردەبڕین.

ب. ق

Comments are closed.