بارهەڵگرێکی فاشیستەکان لە ئیستەنبوڵ سووتێنرا

ناوەندی هەواڵەکان

جەنگاوەرانی بێریتان شەمسەی کەبەدەهە ڕایانگەیاند، یەکینەکانمان لە ئەستەمبول ئاگریان لە بارهەڵگرێکی فاشیستەکان ئاکەپە-مەهەپە بەرداوە و دەڵێن: فاشیستان ئاگادار دەکەینەوە لەگەڵ ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێک لە چیاکانی کوردستاندا ئەوە لە شارەکاندا بە گەورەتر وەڵامیان دەدەینەوە.

جەنگاوەرانی بێریتان شەمسەی کەبەدەهە، لەبارەی ئەنجامدانی چالاکییەکیان لە دژی بارهەڵگرێکی فاشیستەکانی ئاکەپە-مەهەپە لە ناوچەی نیلوفەری بۆرسەی ئەستەنبوڵ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندروەکەی جەنگاوەرانی کەبەدەهەدا هاتوووە، لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شەوی ١٤ـی نیسان، لە ناوچەی نیلوفەری بۆرسەی ئەستەنبوڵ، ئاگریان لە بارهەڵگرێکی فاشیستەکان بەرداوە و بە تەواوی سووتێنرا.

ئاماژەیان بەوەشداوە، فاشیستانی ئاکەپە-مەهەپە ئاگادار دەکەینەوە لە چیاکانی کوردستاندا بکشێنەوە، لەگەڵ ئەنجامدانی هەر ئۆپراسیۆنیکیان لە چیاکاندا، ئێمە بە زیادەوە لە شارەکاندا وەڵامییان دەدینەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ، دەستپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن ڕایگەیاند، لە ١١ـی ئەم مانگە، لە ئەرزرومی باکووری کوردستان ئاگریان لە ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی شەڕی تایبەت بەرداوە و بە تەواوی سووتێنرا.

ب. جـ

Comments are closed.