بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی

ناوەندی هەواڵەكان

بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ دابەزی، دوێنێ بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو، ئێستادا بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر دابەزیوە بۆ ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار.

ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ دابەزی، بەشێوەیەك ١٠٠ دۆلار بۆ  ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار دابەزیوە، چاوەڕوان دەكرێت زیاتریش داببەزێت.

دوێنێ بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی گەیشتە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار و دووبارە بەهاكەی ڕوو لە دابەزین كرد.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی چەند مانگێگە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، هاوڵاتییان چاوەڕوانی ئەوە دەكەن، سەردانەكەی سوودانی بۆ ئەمریكا ببێتە هۆی دابەزاندنی نرخی دۆلار.

هـ.ئ

Comments are closed.