داهاتی هەفتەی ڕابردووى پارێزگای سلێمانی زیاتر لە حەوت ملیار دینار بووە

ناوەندى هەواڵەکان

ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی هەفتەی ڕابردووى پارێزگای سلێمانی بڵاو کردەوە، کە کۆى گشتیى داهاتەکە حەوت ملیار و ١١٦ ملیۆن و ٧٧ هەزار و ٨٨٥ دینار بووە، ئاماژە بەوەش کراوە، زۆرینەى داهاتەکە نەختینەیی بووە.

ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی هەفتەی ڕابردووى پارێزگای سلێمانی بڵاو کردەوە، بەپێى ڕاگەیاندراوەکە لە ڕۆژى ١٣ـی نیسانى ٢٠٢٤ تا ١٩ـی نیسانى ٢٠٢٤، کۆى گشتیى داهاتى سلێمانى حەوت ملیار و ١١٦ ملیۆن و ٧٧ هەزار و ٨٨٥ دینار بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە ٧٥%ـی ئەو بڕە نەختینەیی بووە و لە ٢٥ـی دیکەشى بەشێوەى چەک بووە.

جێگەى ئاماژەیە، ڕۆژی ١٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی کەوتە کار و لە ئێستادا هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەى ماڵپەڕى شەفافییەتەوە ئاگادارى داهاتى ڕۆژانەى سلێمانى، هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین بن.

ئـ.م

Comments are closed.