ئەمریكا بە بەهای زیاتر لە یەك ملیار دۆلار چەك دەداتە ئیسرائیل

ناوەندی هەواڵەكان

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردووە، جۆ بایدن گرێبەستێکى نوێی چەكى لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ دەكات، بە مەبەستی پێدانی چەك و كەرەستەی سەربازیی بە بەهای زیاتر لە یەك ملیار دۆلار بەو وڵاتە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە زانیاری نوێى لە بارەی پێدانی چەك بە ئیسرائیل بڵاو کردووەتەوە.

ڕۆژنامەكە بڵاوی کردووەتەوە، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا گرێبەستێکى نوێ چەك و تەقەمەنی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ دەكات، کە بەهاکەى زیاتر لە یەك ملیار دۆلارە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو چەك و تەقەمەنیانەی بە ئیسرائیل دەدرێت، بریتین لە تانك و ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەندین جۆرى دیکەى چەک.

جێگەی ئاماژەیە، لە ئێستادا ئیسرائیل لە ململێنێیەکەى توندایە لەگەڵ ئێران و بە وتەى چاودێرانیش پێشبینى دەکەن ئاڵۆزییەکان فراوانتر ببن.

هـ.ئ

Comments are closed.