ڕژێمی ئێران سزای سێدارەی بەسەر هونەرمەندێکی ناوداردا سەپاند

ناوەندی هەواڵەکان

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سزای لەسێدارەدان بەسەر توماج ساڵحی هونەرمەندی ڕاپەری خەڵکی لوڕستان سەپێندر،

هەروەها پارێزەی ئەو هونەرمەندە بۆ میدیاکان ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردەوە.

 توماج ساڵحی یەکێک لەو هونەرمەندە ڕاپەرانەی کە لە سەروبەندی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادیی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیر کرا ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

 ئەمیر ڕەیسیان کە یەک لە پارێزەرانی توماج ساڵحییە ڕایگەیاند، “دادگای کۆماری ئیسلامی لە شاری ئەسفەهان موەکیلەکەمی بە تۆمەتی “خراپەکاری لەسەر زەوی” بە سێدارە سزا داوە، لە کاتێکدا پێشتر لە پای ئەو تۆمەتە بە شەش ساڵ و نیو زیندانی سزا درابوو”هەروەها پارێزەرانی جەختیان لەوە کردەوە تۆمەتەکە ناڕەوایە و تانەی لێدەدەن.

 توماج هونەرمەندێکی گەنجی ڕاپەرە، کە لە کاتی دەستپێکردنی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی” دەستبەسەر کرا و ماوەی نزیکەی ساڵێک ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی دژوار کرایەوە لە گرتووخانە.

 بڵاووبوونەوەی ئەو هەواڵە کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ‘ئیکس’، هاشتاگی “توماج صالحی” دەستی پێ کردووە.

ب.گ

Comments are closed.