لە عێراق ١١چەتەی داعش لە سێدارەدران

ناوەندی هەواڵەکان

میدیاکانی عێراق لە زاری بەرپرسێکی پارێزگای زیقارەوە بڵاویان کردەوە، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا و لە زیندانی پارێزگای زیقار ١١ چەتەی داعش لە سێدارەدراون.

میدیا عێراقییەکان لە زاری بەرپرسێکی ئەمنی پارێزگای زیقارەوە سەبارەت بە لە سێدارەدانی ١١ چەتەی داعش بەم شێوەیە زانیاریان خستەڕوو.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا و لە زیندانی پارێزگای زیقار ١١ چەتەی داعش لە سێدارەدراون.

لای خۆشییەوە بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی پارێزگای زیقار پشتڕاستی کردەوە، ١١ تەرممان وەرگرتووە، کە لەلایەن زیندانی پارێزگای زیقارەوە بۆمان نێردراوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژی ١٨ـی ئەم مانگە و لە بڕیارێکی هاوشێوەدا بەپێی بڕیاری دادگا لە عێراق هەشت چەتەی دیکەی داعش لە سێدارە دران.

ڕ.ش

Comments are closed.