جارێکی دیکە دەوڵەتی تورک هاتوچۆی لە گابار و جودی قەدەغە کرد

ناوەندی هەواڵەکان

جارێکی دیکە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ ناوچەکانی گابار و جودی لە باکووری کوردستان وەک ناوچەی “ئەمنیی” ڕاگەیاند و هاتوچۆکردنی لەو دوو ناوچەیە قەدەغە کرد.

ئەمڕۆ، جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ناوچەکانی گابار و جودی لە باکووری کوردستان، قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.

پارێزگاری شرناخ ڕایگەیاند، ناوەندی شرناخ و چیای گابار، لە بەرزاییەکانی باسایەوە، هەروەها چیای جودی لە سلۆپی و جزیر، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ وەک ناوچەی “ئەمنیی” دەستنیشانکراون.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە ٢٥ـی نیسانەوە تا ٩ـی ئایار هاتوچۆ لە هەردوو ناوچەکە قەدەغە کراوە.

شایەنی باسە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە بەردەوام قەدەغەی هاتوچۆ لەناو جیاوازەکانی باکووری کوردستان و بە تایبەت لە سنووری شرناخ ڕادەگەیەنێت، بە هۆی ئەوەشەوە دانیشتوانی ناوچەکە ناتوانن کاری ئاژەڵداریی یان کشتوکاڵی خۆیان بکەن و ئاستەنگی بۆ بژێوی ژیانیان دروست دەبێت.

ب. جـ

Comments are closed.