نەتەوە یەکگرتووەکان: ملیۆنان کەس لە جیهاندا بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن

ناوەندی هەواڵەکان

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی هۆشداری بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە سەرانسەری جیهاندا برسێتی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و بەجۆرێک  زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن کەس بەدەست خراپی ئاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن، ئەمەش ترسی بڵاوبوونەوەی بەدخۆراکی و گیان لەدەستدان زیاتر دەکات.

نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕێژەی برسێتی مەترسیدار لە جیهاندا ڕاپۆرتێکی جیهانی بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، لە سەرانسەری جیهاندا برسێتی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و بەجۆرێک  زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن کەس بەدەست خراپی ئاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن.

ئەوەش هاتووە، پێویستە ڕێگە بە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بدرێت، کە بە خێرایی بگاتە ئەو وڵاتانەی زۆرترین پێویستییان بە هاوکارى هەیە.

لای خۆشیەوە سیندی مەککەین بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا وتویەتى، هەموومان لە هۆکاری بەرزبوونەوەی برسێتی لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان تێدەگەین، دەزانین چارەسەرەکان چین.

ڕ.ش

Comments are closed.