دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گوهەرزی بۆردوومان کرد

ناوەندى هەواڵەکان

فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتى داگیرکەری تورک، گوندى گوهەرزی لە سنوورى شارۆچکەى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک بۆردوومان کرد، تا ئێستاش زیانە گیانىی و مادییەکانى بۆردوومانەکە نەزانراوە.

بەپێى زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ دەوڵەتى داگیرکەری تورک، گوندى گوهەرز لە سنوورى شارۆچکەى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک بۆردوومان کردووە

هەر بەپێى زانیارییەکان،هێرشەکەی دەوڵەتى داگیرکەری تورک لە ڕێگەى فڕۆکەى جەنگییەوە بووە، بەڵام تا ئێستاش زیانە گیانىی و مادییەکانى بۆردوومانەکە نەزانراوە.

ب.گ

Comments are closed.