ڕۆژەڤ

دەرئەنجامى هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر و دواین زانیارى لەوبارەوە.

کاتژمێر ٣ـی پاش نیوەڕۆ، لە سیتی سینەمای شاری سلێمانی، دەزگای میدیایی شارپرێس بەڵگە فیلمی “یەکەم هەڵە دواهەمینە” نمایش دەکات.

کاتژمێر ١٠ـی بەیانی، لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، پانێلێک سەبارەت بە پاراستن و سەلامەتی ژیانی کرێکاران ڕێک دەخات، بە بەشداری وەزارەت و تەواوی فەرمانگە و دەزگاکانی ئەو بوارە.

کاتژمێر ١١ى ئەمڕۆ لە بارەگاى ناوەندى هەولێرى مەکتەبى ڕاگەیاندن و هۆشیارى مەراسیمى ناساندن بۆ کتێبى گەڕانەوەى ڕووسیا لە ململانێ سەختەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست شەڕى ئۆکراین لە نوسینى هەندرێن شێخ ڕاغب دەکرێت.

شاندێکى سەرۆکایەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان دوو ڕۆژە لە بەغدان و لەگەڵ بەرپرسانى عێراق لەبارەى چەند پرسێک لە کۆبونەوەدان.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

ئامادەکارییەکانى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە.

هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بەردەوامە.

ماوەى ١٨٦ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندراوە.

Comments are closed.