سەرۆک کۆماری عێراق: پێویستە ئەنجامدەرانى هێرشەکەى سەر کۆرمۆر سزا بدرێن

ناوەندى هەواڵەکان

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر دەستدرێژییە بۆ سەر بەرژەوەندی گشتی دەوڵەت و ھاوڵاتییان و ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی وڵاتەکەمان، دەشڵێت، پێویستە دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە بکەن و ھێرشبەران بە سزای خۆیان بگەیەنن، رێکاری پێویستیش بۆ دوبارەنەبوونەوەی ھێرشەکە بگرنەبەر.

لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، لەبارەى هێرشکردنە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر دەستدرێژییە بۆ سەر بەرژەوەندی گشتی دەوڵەت و ھاوڵاتییان و ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی وڵاتەکەمان.

باس لەوەشکراوە، پێویستە دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە بکەن و ھێرشبەران بە سزای خۆیان بگەیەنن، رێکاری پێویستیش بۆ دوبارەنەبوونەوەی ھێرشەکە بگرنەبەر.

ئێوارەی دوێنی، بە فڕۆکەی خۆکوژیی چەند جارێک کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری شارەدێی قادر کەرەمی سەربە شارۆچکەی چەمچەماڵ بۆردوومان کرا، بە هۆیەوە چوار کارمەند کوژران و چوارى دیکەش برینداربوون، هەروەها لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا ئەمە هەشتەمین جارە بۆردوومانی کێڵگەکە دەکرێت.

ئ.م

Comments are closed.