ناوەندى هەواڵەکان
باڵیۆزی بەریتانیا له عێراق رایگهیاند، هێرشی سەر کێڵگەی غازی كۆرمۆر شەرمەزار دەکەین، چونکە ئەمە هەوڵێکی قبوڵنەکراوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسی و ئابورییەکان لە ڕێگەی توندوتیژیەوە، دهشڵێت، دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانى ئهو هێرشه بکرێت.
ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێکس لەبارەى هێرشکردنە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق باسى لەوەکردووە، هێرشی سەر کێڵگەی غازی كۆرمۆر شەرمەزار دەکەین و سەرەخۆشی لە خێزانی قوربانییەکان دەکەین و هیوای زو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەو هێرشە هەوڵێکی قبوڵنەکراوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسی و ئابورییەکان لە ڕێگەی توندوتیژیەوە.
لە کۆتایدا ئەوەى خستووەتەڕوو، دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانى ئهو هێرشه بکرێت.
جێگەى ئاماژەیە، کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکى ئێوارەی دوێنێ لە رێگەی دوو درۆنەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەوهۆیەوە چوار کەس، کە بەڕەگەز یەمەنین گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ئ.م
Comments are closed.