نەخشەیەکی نوێی عەشیرەتەکانی کوردستان بڵاوکرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

لە لایەن مێژوونووس و کوردناس میهرداد ئیزەدی، نەخشەیەکی نوێ کوردستان بڵاوکرایەوە، تەواوی عەشیرەتە کوردییەکان لە خۆ دەگرێت، کە دابەشبوون بەسەر ناوچەکەدا.

نەخشەیەکی نوێی کوردستان، بەپێی دابەشبوونی عەشیرەتە کوردییەکان بەسەر وڵاتانی ناوچەکەدا، لەلایەن میهرداد ئیزەدی بڵاوکرایەوە.

لە نەخشەکەدا ناوی تەواوی عەشیرەتە کوردییەکان و تیرەکانیان لە شوێنی نیشتەجێبوونیان بە رەنگی زەرد دیاری کراوە.

هەروەها دەردەکەوێت، کە عەشیرەتە کوردییەکان، دابەشبوون بەسەر هەریەک لە وڵاتانی عێراق، ئێران، سووریا، تورکیا، جۆرجیا، ئەرمەنستان، ئازەربایجان، تورکمانستان و خۆراسان.

بەپێی دابەشبوونی ئەو عەشیرەتانە، بەشێکی زۆری ئەو ناوچانەی خاکی کوردانە و لەلایەن دەوڵەتانی داگیرکارەوە بە تێپەڕبوونی کات و هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی کوردان داگیریان کردووە و هەژموونی خۆیان بەسەرییدا سەپاندووە.

میهرداد ئیزەدی، مێژوونووس و کوردناس و مامۆستا لە زانکۆی هارڤارد، لە زانکۆی کانزاس، جوگرافیا و زانستی سیاسیی و مێژووی خوێندووە، پاشان لە زانکۆی سیراکیوز دوو پلەی ماستەری لە Remote Sensing و کارتۆگرافی و لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٩٢دا پلەی دکتۆراکەی لە زانکۆی کۆڵومبیا وەرگرتووە.

ب. جـ

Comments are closed.