“ئامادەین بۆ چارەسەری پرسی ئاوارەكانی شنگال”

نەینەوا

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنەكەیان ئامادەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوارەكانی شنگال، دەشڵێت، داوا لە حكومەتی فیدراڵی دەکەین، ئەو بەرپرسیارێتیەی لەسەرییەتی بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە جێبەجێیی بكات.

محەمەد عارف یوسف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە بارەی پرسی گەڕاندنەوە و كێشەی ئاوارەكانى شنگال بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێت.

محەمەد عارف یوسف
محەمەد عارف یوسف

محەمەد عارف یوسف ڕایگەیاند، دۆسییەی شنگال پرسێكی ئاڵۆزە و بەرپرسیارێتی چارەسەركردنی دەكەوێتە ئەستۆی هەردوو ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و حكومەتی فیدراڵی، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجوومەنەكەمان ئامادەیە بۆ چارەسەركردنی پرسی ئاوارەكانی شنگال.

دەشڵێت، داوا لە حكومەتی فیدراڵی دەكەین، ئەو بەرپرسیارێتیەی، كە لەسەرییەتی بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە جێبەجێیی بكات، بۆ ئەوەی دڵنیابین لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان.

لە كۆتایدا وتی، داوای داخستنی نوێنەرایەتییەكانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە هەرێم دەكەین، ئەوەش بە لە بەرچاوگرتنی كەمیی كارمەندانی پەروەردەیی لە نەینەوا.

هـ.ئ

Comments are closed.