قەرەسوو: تا تورکیا دیموکراتیی نەبێت کێشەی کورد چارەسەر نابێت

ناوەندی هەواڵەکان

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی هەواڵی ئیمرالی بزانین دەبێت فشاری ڕای گشتی زیاد بکرێت و هەڵمەتی ئازادیی بەرفراوان بکرێت، داوا لە گەلی کورد دەکەم لە ١ـی ئایاردا ڕوو لە گۆڕەپانەکان بکەن، لەگەڵ گەلانی تورکیا، کرێکاران و ژنان تێکۆشان گەورەتر بکەنەوە، هەروەها تا تورکیا دیموکراتیی نەبێت کێشەی کورد چارەسەر نابێت.

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی دەستەی بەرێوەبریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی مەدیا خەبەر، باس لە گۆشەگیریی توند لە ئیمرالی و ١ـی ئایار ڕۆژی کرێکاران و چارەسەرکردنی کیشەکانی کورد بەڕێگەی دیموکراسی دەکات.

لە بەشدارییەکەدا مستەفا قەرەسوو دەڵێت: ئەگەر گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەرایەتی لەم ئاستەدا بەڕێوەدەبرێت، بێگومان ئەوروپاش بەرپرسە لەوەدا، خۆی لە خۆیدا ڕێبەر ئاپۆ لە یەکەم دیدارەکاندا وتبووی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، ئەنجوومەنی ئەوروپا، کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە-سی پی تی، بەرپرسیارن، ئەوان ئەو سیستەمەیان دامەزراندووە، ئەو سیستەمە لە نێوان ئەوروپا، ئەمریکا و تورکیادا دامەزراوە، لەبەر ئەوەی ئەوروپا و ئەمریکا ڕێبەر ئاپۆیان ڕادەستی تورکیا کرد.

دەشڵێت: سی پی تی لێدوانیدا، خۆی لە خۆیدا عومەر ئۆجالانیش و پارێزەرانیش چوون، سی پی تی دواتر کەوتە ڕووگیریی و دژوارییەوە، هەروەها دیدارێکیشیان هەبوو، ئەوەش دەریدەخات سی پی تی تەنگەزار بووە و لە دۆخێکی دژواردا گیری کردووە، وتیان “ئێمە ناتوانین لێدوان بدەین، ئەگەر تورکیا ڕێگە بدات دەتوانن لێدوان بدەن” یان “ئەگەر لە ئیمرالی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ هەبێت ئەو کاتە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بەرپرسیارە”، ئەو ڕوونکردنەوانە دەریدەخات کە تەنگەزار و ڕووگیر بوون و لە دۆخێکی دژواردان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە فشاری ڕای گشتیی زیاد بکرێت، بە تەواوەتی لە بەرامبەر سی پی تی دەتوانرێت تێکۆشانی یاسایی بەڕێوەببرێت، بەڵام بۆ ئەوەی ئەنجام بە دەستبهێندرێت گرنگە خاوەنداری زیاتر لە ڕێبەر ئاپۆ بکرێت، دەبێت ئێمە هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەرایەتی گەورە بکەین، ئەگەر ئەوە بکەین، دەتوانین ئەنجام بەدەست بهێنین، ئەگینا بە بانگەواز، بە وتنی “ئێوە بۆ ئەمە ناکەن” نابێت، لەبەر ئەوە دەبێت ئێمە بە تێکۆشان، هەڵوێست و خاوەنداریی گوشارێکی بەو جۆرە بخەینە سەر ڕای گشتیی و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، سی پی تی، ئەگەر زۆر شەرمەزار بکرێن، بگەنە ئەو ئاستەی کە لە هۆکاری هەبوونی خۆیان بپرسنەوە، ئەو کاتە هەڵوێستی جیاواز نیشان دەدەن، هەربۆیە دەبێت ئێمە هەڵمەتی ئازادیی بۆ ڕێبەرایەتی بەرەو پێشتر ببەین.

لە درێژە قسەکانییدا وتیشی: پێویستە ١ـی ئایاری ئەمساڵ وەک سەرەتای سەردەمێکی نوێ هەژمار بکرێت کە ١٢ـی ئەیلوول بە تەواوی شکستی هێناوە و لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشان بۆ دیموکراسیی و ئازادیی گەلی کورد، گەلانی تورکیا، کرێکاران و ژنان بەهێزتر بووە، لەسەر ئەو بنەمایە، داوا لە گەلی کورد دەکەم کە لە ١ـی ئایاردا ڕوو لە گۆڕەپانەکان بکەن، لەگەڵ گەلانی تورکیا، کرێکاران و ژنان تێکۆشان مەزنتر بکەنەوە.

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە دەشڵێت: کێشەی بنەڕەتی کورد چارەسەری پرسی کوردە بە شێوازێکی دیموکراسییانە، لەم ڕوانگەیەوە کورد ٤٠-٥٠ ساڵە تێکۆشانێکی گەورەی دیموکراتیی بەڕێوەدەبات، کورد هەم بۆ ئازادیی گەلەکەی تێکۆشان دەکات و هەم لە لایەکی دیکەشەوە تێکۆشان بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا دەکات، چونکە تا تورکیا دیموکراتیی نەبێت پرسی کورد چارەسەر ناکرێت.

ب.ج

Comments are closed.