خالید شوانى: عێراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکووکى دا

ناوەندى هەواڵەکان

وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی راسپارد هەر جوتیارێک زەوییەکەی تۆو کردبێت مافی دروێنەشی هەیە، دەشڵێت، بەم بڕیارەش کێشەی جوتیارانی سنووری کەرکووک چارەسەردەکرێت و دەتوانن سوود لەبەروبوومەکەیان ببینن.

خالید شوانى وەزیرى دادى عێراق لەبارەى چارەسەرکردنى کێشەى جوتیارانى کوردى سنوورى کەرکووک لەلایەن سوودانییەوە بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو.

وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی راسپارد هەر جوتیارێک زەوییەکەی تۆو کردبێت مافی دروێنەشی هەیە.

خالید شوانى ئەوەشى خستووەتەڕوو، بەم بڕیارەش کێشەی جوتیارانی سنووری کەرکووک چارەسەردەکرێت و دەتوانن سوود لەبەروبوومەکەیان ببینن.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ٢٩ـی مانگی ڕابردوو سوپای عێراق لەسەر داواى عەرەبى هاوردە ڕێگرییان لە جوتیارانی کورد کرد کە بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیان بدوردنەوە و لە گوندێکی سنووری پردێ دوو هاوڵاتیی کوردیان دەستگیر کرد.

ئ.م

Comments are closed.