جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر بارەگای دەم پارتی

ناوەندی هەواڵەکان

دوای ئەوەی بەرەبەیانی دوێنێ، هێرش کرایە سەر بارەگای دەم پارتی لە بێرەچووکی ڕحا، ئەمڕۆش بۆ جاری دووەم هێرش کرایە سەر بارەگاکە و تا ئێستا زانیاریی سەبارەت بە هێرشکەران بەدەست نەگەشتووە.

ئەمڕۆ، بۆ جاری دووەم هێرش کرایە سەر بارەگای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی لە بێرەچووکی سەربە ڕحا لە باکووری کوردستان.

زانراوە، بە تەنێکی تیژ و ڕەق شووشەی دەرگای پێشەوەی بارەگاکە شكێندراوە.

هەروەها تا ئێستا زانیاریی لە بارەی هێرشەکەرانەوە بەدەست نەگەشتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کاتژمێر ٠٣:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی دوێنێ، هێرش کرایە سەر بارەگای دەم پارتی لە ناوچەی بێرەچووکی ڕحای باکووری کوردستان، هەروەها خەلئل بەگیت، برای محەمەد بەگیتە، کە دوای هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان باکووری کوردستان و تورکیا دەستلەکارکێشانەوەی لە دەم پارتی ڕاگەیاندبوو، دەستگیرکراوە.

ب. جـ

Comments are closed.