داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان، دادەبەزێت و كۆی داهاتی یەك هەفتەی ڕابردووی گەیشتە ١٠ ملیار ٥٠٦ ملیۆن دینار.

ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی بڵاوكردەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەکە، لە ڕۆژی ٤ـی ئایارەوە تا ئەمڕۆ بڕی ١٠ ملیار و ٥٠٦ ملیۆن و ٩٧٢ هەزار و ٧٠٨ دینار بووە.

ماڵپەڕەكە ئاشكرایكردووە، ڕێژەی ٨٣%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە و ١٧% بە شێوەی چەك بووە.

هـ.ح

Comments are closed.