کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبنییەکان ئەمڕۆ بە ئاستێکی کەم خۆڵباران دەبێت و بۆ سبەیش باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوی كردەوە.

بەپێی پێشبینیەکان ئاسمان بە گشتیی لەنێوان پەلەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە گەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە کەشدا، هەروەها پلەکانی گەرماش بە نزیکەی ١ تــا ٢ پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ پێنجشەممە.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینی کردوە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش ئەگەری كەمێك بارانبارین و هەورەبروسكە هەیە.

 هەروەها خێرایی باش هەندێك كات زیاد دەكات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە كەشی ناوچەكەماندا، لە هەردوو رۆژەكەدا خێرایی با مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باشووری خۆرئاوا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی پلەی گەرمی پێشبینیکراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:-

هەولێر: ٣٤

سلێمانى: ٣٣

دهۆك:  ٣٤

زاخۆ:  ٣٥

هەڵەبجە: ٣٥

کەرکووک: ٣٨

سۆران: ٣٠

حاجی ئۆمەران: ٢٠

گەرمیان: ٢٠

هـ.ح

Comments are closed.