ناوەندی هەواڵەکان
ئەنجومەنی ئاسایشی ئەرمینیا بڵاوی کردەوە، لە مڕۆوە چەند گوندێکی سنووری لە نزیک کۆماری ئازەربایجان لەلایەن پاسەوانانی سنووری ئەو کۆمارەوە پاریزگاری لێدەکریت و ئازەربایجان بەرپرسە لەو گوندانە.
ئەنجومەنی ئاسایشی ئەرمینیا سەبارەت بەکشانەوەی هێزەکانی لە سێ گوندی تاڤۆس و ڕادەستکردنی ئەو گوندانە بە پاسەوانانی سنووری ئازەربایجان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە مڕۆوە چەند گوندێکی سنووری لە نزیک کۆماری ئازەربایجان لەلایەن پاسەوانانی سنووری ئەو کۆمارەوە پاریزگاری لێدەکریت و ئازەربایجان بەرپرسە لەو گوندانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گوندەکان پێکدێن لە “بەرکابەر”، “وسکەپار” و “باغانیس”.
جێگای ئاماژەیە ئازەربایجان لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو لە هێرشێکدا ناگۆرنۆ قەرەباخی کۆنترۆڵ کرد و کۆتایی بە ٣٠ ساڵی دەسەڵاتداری ئەرمەنستان بەسەر ئەو ناوچەیەدا هێنا، ئەمەش بووە هۆی دەربەدەربوونی زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسی ئەرمەنی بەرەو شارەکانی ناوەوەی ئەرمەنستان.
ر.ش
Comments are closed.