جەنگاوەرانی هەبەدەهە چەند کارگەیەکی فاشیستانیان سووتاند

ناوەندی هەواڵەکان

جەنگاوەرانی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە چەند چالاکییەکەدا لە ٩ و ١٠ـی ئەم مانگەدا کارگەکانی پالێت و ڕستن و چنینیان لە ئیزمیر و بوورسا سووتاندووە، ئاماژەیان بەوەشداوە، لە دژی زەوتکردنی ئیرادەی گەل ئەو چالاکییانە بەردەوام دەبێت.

جەنگاوەرانی ئەدهەم ساریسولوکی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان-هەبەدەهە، لە بارەی ئەنجامدانی چەند چالاکییەک لە دژی کارگەکانی فاشیستانی ئاکەپە-مەهەپە لە ئیزمیر و بوورسای تورکیا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەبەدەهەدا هاتووە، کاتژمێر ٨ـی شەوی ٩ـێ ئەم حوزەیران، لە کەمال پاشای ئیزمیر، جەنگاوەرانمان کارگەیەکی پالێتی فاشیستانیان سووتاند، بە هۆیەوە کارگەکە، دوو تراکتۆر و حەفارەیەک زیانیان پێ گەیاندرا.

هەروەها هەبەدەهە لە ڕاگەیاندراوەکەدا، چالاکییەکانی ١٠ـی حوزەیران لە بوورسا لە ئەستۆ گرت، کە گورز لە کارگەکانی ڕستن و چنین و ئەلیکترۆنیک وەشێندرابوو.

ئاماژەیان بەوەشداوە، بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان لە بەرەی هەموو چەوساوەکاندا بەشدارە، بانگەواز ئاراستەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و لایەنگرانیان دەکەین، ئێوە دەکرێنە ئامانجی جەنگاوەرانمان! ئێمە ئەو چالاکیانەمان وەک وەڵامێک لە دژی زەوتکردنی قەیوم ئەنجامدا، بژی شۆڕشی یەکگرتوومان.

ب. جـ

Comments are closed.