پارێزگاری بانکی ناوەندی پلانی جێبەجێکردنی ستراتیژی قەرزدانی بانکی ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵەکان

پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕایدەگەیەنێت، بانکی ناوەندی دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی قەرزدانی بانکی بۆ ساڵانی ٢٠٢٤ تاوەکو ٢٠٢٩. دەشڵێت: قەرزی خانووبەرە لەڕێگەی بانکی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێبوونی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی ١١ ترلیۆن دینار.

ئەمڕۆ عەلی عەلاق پاریزگاری بانکی ناوەندیی عێراق پلانێکی نیشتیمانی بانکی ڕایگەیاند، کە پەیوەندی بە پێدانى قەرزەوە هەیە بە هاوڵاتییان و کۆمپانیا گەورە و بچووکەکان.

عەلی عەلاق دەڵێت: بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرس و نوێنەری نوێنەرایەتی و رێکخراوە دیبلۆماسییەکان لە عێراق، هاوکات بە هاوکاری ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی بانکەکە دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی قەرزدانی بانکی.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە ئامانجی پشتگیریکردنی گەشەی ئابووری و بەهێزترکردنی کەرتی بازرگانی بانکی ناوەندی دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە بۆ ماوەی شەش ساڵی داهاتوو.

پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەوەشی خستەڕوو، پەرەپێدان و ستراتیژی نیشتیمانی قەرزدانی بانکی بۆ ساڵانی ٢٠٢٤ تا ٢٠٢٩ پێویستی بە هاوکاری و پاڵپشتی ژمارەیەکی زۆر لە لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە بە گیشتن بە ئامانجەکانیان.

عەلی حەلاق ڕایگەیاند: دەستپێشخەرییەکانی بانکی ناوەندی بۆ قەرزی خانووبەرە لە ڕێگەی بانکی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێبوونی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی ١١ ترلیۆن دینار.

لەماوەی ڕابردوودا عێراق پلانێکی ستراتیژی بۆ گۆڕانکاری لە سیستمی ئابووری، ژێرخانی داهاتی تاک بەرێژەی ٥٪ی ساڵانە لە رێگای پێدانی قەرزی بچووک بەرز بکاتەوە، بەتایبەت بۆ بەکارخستنی پڕۆژە بچووکەکان کە بەشێک لە پلانەکە پێدانی قەرزە لەلایەن بانکەکانییەوە.

هـ.ح

Comments are closed.