ڕووسیا لەبارەى ئاگربەست وەڵامى ئۆکراین دەداتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند، پێویستە سەرۆکی ئۆکراین بیر لە پێشنیازی ئاشتی بکاتەوە بەپێی مەرجەکانی سەرۆکی وڵاتەکەمان، چونکە دۆخی سەربازیی کیێڤ تا دێت خراپتر دەبێت، دەشڵێت، پوتین دانووستانەکان لەگەڵ کیێڤ ڕەت ناکاتەوە.

دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا سەبارەت هەوڵەکانی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکى ئۆکراین بە مەبەستی پێشنیازی ئاشتی بۆ جەنگی نێوان هەردوو وڵات بەم شێوەیە بۆ میدیاى فەرمی ڕووسیا دوا.

دیمیتری پیسکۆڤ ڕایگەیاند، پێویستە سەرۆکی ئۆکراین بیر لە پێشنیازی ئاشتی بکاتەوە بەپێی مەرجەکانی سەرۆکی وڵاتەکەمان، چونکە دۆخی سەربازیی کیێڤ تا دێت خراپتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پوتین دانووستانەکان لەگەڵ کیێڤ ڕەت ناکاتەوە، بەڵام دەبێت ئۆکراین دان بەو ئەنجامانە بنێت، کە لەشەڕى نێوانمان بەدەستمان هێناون.

باسى لەوەشکرد، دەرئەنجامی ئەو دانووستانانەی، کە ئەگەری هەیە لەگەڵ کیێڤ ئەنجامبدرێت پێویستی بە سیستەمێکی گەرەنتی دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی متمانە پێیان.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێكردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.