لە فەڕەنسا دژی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان خۆپیشاندان بەردەوامە

ناوەندی هەواڵەکان

کۆمەڵە و گرووپەکانی دژە ڕەگەزپەرستیی لەگەڵ یەکێتییەکانی فەڕەنسا و هاوپەیمانیی باڵی چەپەکاندا لە پاریس و سەرانسەری فەڕەنسا، خۆپیشاندان ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن، دژی سەرهەڵدانی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان لە کاتێکدا کە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستیان پێ کردووە.

ڕەوتی ڕاستڕەوی توندڕەوی فەڕەنسا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا، ئەنجامێکی چاوەروان نەكراوی بەدەستهێنا و كەوتە پێش حزبەكەی ئیمانوێل ماكرۆنەوە، سەرۆكی ئێستای فەڕەنسا، ئەمەش ماكرۆنی ناچار کرد پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵبوەشێنێتەوە و داوابكات كۆتایی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

کۆمەڵە و گرووپەکانی دژە ڕەگەزپەرستیی لەگەڵ یەکێتییەکانی فەڕەنسا و هاوپەیمانیی باڵی چەپەکاندا لە پاریس و سەرانسەری فەڕەنسا و ئەوانەی لەوە دەترسن کە هەڵبژاردنەکان ببنە هۆی درووستبوونی یەکەمین حکومەتی ڕاستڕەوی توندڕەو لە فەڕەنسا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، دەستیان بە خۆپیشاندان و ڕێپێوان کردووە.

هەڵبژاردنە نوێیەکانی پەرلەمان، بڕیارە بە دوو خول ئەنجام بدرێن، لە ٣٠ـی حوزەیران  و ٧ـی تەمووز، ماکرۆن  تا ساڵی ٢٠٢٧ وەکو سەرۆکی فەڕەنسا دەمێنێتەوە و بەرپرس دەبێت لە سیاسەتی دەرەوە و بەرگریی وڵاتەکە، بەڵام سەرۆکایەتییەکەی لاواز دەبێت ئەگەر پارتی ڕاستڕەوی توندڕەو لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت و دەسەڵاتی حکومەت و سیاسەتی ناوخۆیی بەدەستبهێنێت.

ب.گ

Comments are closed.