چۆن کارییگەرییە نەرێنییەکانى بەرزبونەوەى پلەى گەرما لەسەر جەستەمان کەم بکەینەوە؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر بنار ئەتروشی دەڵێت، بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری نەرێنی دەبێ لەسەر جەستەمان و پێویستە لەچەند ڕێگەیەکەوە کارییگەرییەکانى کەم بکەینەوە لەوانەش خۆ بەدورگرتن لە چوونە بەر خۆر لە کاتژمێر ١١ی بەیانی تا ٣ ی ئێوارە و خواردنەوەی برێکی باش لە ئاو، کە کەمتر نەبێ لە هەشت پەرداخى ڕۆژانە بۆ خۆپاراستن لە وشکبونەوە ى جەستە.

دکتۆر بنار ئەتروشی، پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست لەبارەى بەرزبونەوەى پلەکانى گەرما و کارییگەرییەکانى لەسەر جەستەى مرۆڤ لە نوسراوێکدا بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو.

بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری نەرێنی دەبێ لەسەر جەستەمان و پێویستە لەچەند ڕێگەیەکەوە کارییگەرییەکانى کەم بکەینەوە، کە ئەمانەن:-

یەکەم- بەکارھێنانی دژەخۆر بەرێک و پێکی.

دووەم- خۆ بەدورگرتن لە چوونە بەر خۆر لە کاتژمێر ١١ی بەیانی تا ٣ ی ئێوارە.

سێیەم- ھەڵبژاردنی شوێنی سێبەر.

چوارەم- بەکارھێنانی کڵاو و چاویلکە و جلی فێنک و قۆڵ درێژ.

پێنجەم- لە ھەمووی گرنگتر خواردنەوەی برێکی باش لە ئاوە، کە کەمتر نەبێ لە هەشت پەرداخى ڕۆژانە بۆ خۆپاراستن لە وشکبونەوە ى جەستە.

ئ.م

Comments are closed.