دەوڵەتى تورک سنوورى ئامێدى بۆردوومان کرد

ناوەندى هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتى داگیرکەری تورک، چیاى مەتیناى لە سنوورى شارۆچکەى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە ئاگرێکى فراوان لە سنوورەکە کەوتووەتەوە.

بەپێى زانیارییە هەرێمییەکان، کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتى داگیرکەریى تورک، چیاى مەتیناى لە سنوورى شارۆچکەى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک بۆردوومان کرد.

هەر بەپێى زانیارییەکان، دەوڵەتى تورک لە ڕێگەى فڕۆکەى جەنگییەوە چەند جارێک بۆردوومانى سنوورەکەى کردووە.

هەروەها، بەهۆیى بۆردوومانەکەوە ئاگرێکى فراوان لە سنوورەکە کەوتووەتەوە.

ئ.م

 

Comments are closed.