پەرلەمانتارێکى یەنەکە: لە هەرێم شتێک نەماوە بەناوى پرۆسەى سیاسى

ناوەندى هەواڵەکان

کاروان یاروەیس ڕایگەیاند، دواکەوتنی هەڵبژاردن و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان کێشە سیاسییە ناوخۆییەکان و پێگە و هەڵوێستی هەرێمی کوردستانیان لاوازکرد، دەشڵێت، لە هەرێم شتێک نەماوە بەناوی پرۆسەی سیاسیی، چونکە نە پەرلەمان هەیە و نە دەستپێشخەری و جوڵەی سیاسیی هەیە.

کاروان یاروەیس
کاروان یاروەیس

کاروان یاروەیس، ئەندامى فراکسیۆنى یەنەکە لە پەرلەمانى عێراق لەبارەى دواکەوتنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان لە فەیسبوکى خۆى بەمجۆرە دواوەوە.

کاروان یاروەیس ڕایگەیاند، دواکەوتنی هەڵبژاردن و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان کێشە سیاسییە ناوخۆییەکان و پێگە و هەڵوێستی هەرێمی کوردستانیان لاوازکرد.

دەشڵێت، لە هەرێم شتێک نەماوە بەناوی پرۆسەی سیاسیی، چونکە نە پەرلەمان هەیە و نە دەستپێشخەری و جوڵەی سیاسیی هەیە.

وتوشیەتى، هەڵبژاردن دەرفەتی بەگەڕخستنەوەی پرۆسەی سیاسی و گەڕاندنەوەی هێزی پێگەی هەرێمی کوردستان و دەرفەتێکیشە بۆ ئەزموونی دیموکراسی، بەو مەرجەی لایەنەکان بە ووتاری نیشتمانی و دوور لە زمانی زبڕ و توندوتیژی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەرێوە ببەن.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، هەرێمی کوردستان پێویستە هەڵبژاردن و خولی شەشەمی پەرلەمان بکاتە وێستگەی چارەسەرکردنی کێشەکان و بەگژاچوونەوەی فەسادی ئیداری و بنیادنانی دامەزراوەیی نیشتمانی، کە نیمانە تائێستا.

لە کۆتایدا ئاماژەى بەوەکردووە، خەڵکی هەرێمى کوردستان ماندووی دەستی قەیرانی مووچە و کێشە ناوخۆییەکانن، بۆیە واباشە کەشێک نەخوڵقێندرێت هێندەی دیکە خەڵک بێزار بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژى ٢٦ـی ئەم مانگە دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی ٢٠ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دیاریكرا.

ئ.م

Comments are closed.