ڕوکه‌ن نه‌غه‌ده
به‌ر له هه‌ر شتێک سه‌ری رێز له به‌رامبه‌ر به‌رخۆدانی ڕێبه‌ر ئاپ‌و و هه‌موو زیندانیانی سیاسی داده‌نوێنم. له ئیمرالی هه‌تا یه‌کەیه‌کی زیندانه‌کانی فاشیستی تورک و هه‌روه‌ها زیندانه‌کانی داگیرکه‌ری ئێران هه‌ڤاڵ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و جوانه سنه، په‌خشان ئه‌زیزی، گۆڵرۆخ ئیرایی و هه‌موو ئه‌و ژنه زیندانیانه‌ی که له به‌نده‌کانی زیندانی ئه‌وین و زینده‌نه‌کانی تر به تاوانی تێکۆشان بۆ ئازادی گیراوون. به‌تایبه‌ت هاوڕێ رێگه‌ش که ده‌وڵه‌تی فاشیست و سێداره‌ی به‌ناو ئسلامی سزای سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پاندوویه‌تی به‌رێز و خۆشه‌ویستی سڵاو ده‌که‌ین. وه‌کو قه‌ڵای به‌رخۆدان و ئازادی، ڕوحی گه‌نجی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌مان شکه‌ست به هه‌موو ئه‌شکنجه و هێرش و سێداره ده‌هێنێت. روحی به‌رخۆدان له دورگه‌ی ئیمڕاڵی له زیندانه‌کانی داگیرکا‌ر و فاشیستی تورک هه‌تا زیندانه‌کانی ده‌وڵه‌تی داگیرکاری و فاشیستی ئێران به شێوازێک گه‌ردوونی به هێزه، ده‌توانین بڵێن، که ئه‌م تێکۆشان و ئیمان به ئازادی سه‌رده‌که‌وێت.
ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌و کاته‌ی که جیهانی ده‌سه‌ڵاتی پیاو ده‌ناسێت، تێده‌گات که ژیان زیندانێکی کراوه‌یه و پێویسته ئازاد بکرێت. بڕیار ده‌دات که شه‌ڕ و تێکۆشان بکات. به‌ڵام چاکیش ده‌زانێت که تێکۆشان بۆ ئه‌م ژیانه‌ش چه‌نده زه‌حمه‌ت و چ جوره قوربانیه‌ک گه‌ره‌که؟!! کاتێک ده‌ستی پێ ده‌کات، سه‌رتا هێزی تێکۆشان دروست ده‌کات، له‌وه باش تێده‌گات که ئه‌گه‌ر هێز نه‌بێت ناتوانێت جیهانێک که زهنیه‌تی پیاوسالاری داگیری کردووه رزگار بکات و ئازادی مسۆگه‌ر بکرێت. له به‌رێکخستن کردنی کادری پێشه‌نگ، فکرێک پێشه‌نگ، ئایدئولوژیک پێشه‌نگ، فه‌لسه‌فه‌ێک پێشه‌نگ، زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییک پێشه‌نگ، پارتیه‌ک پێشه‌نگ و کۆمه‌ڵگه‌یک پێشه‌نگ ده‌ست پێده‌کات. هێزی چه‌کداری، سیاسی، پاریتی ژن، هیزی پاراستنی ژن، شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی، به‌رێکخستن کردنی کۆمه‌ڵگه و هه‌موو ده‌مو ده‌زگاێک که وه‌کو “سازی” به شێوازی ماکانێزم کار بکه‌ن داده‌مه‌زرێنێت. هه‌نگاوی سێه‌مێش به پێنج به‌رگ مانیفه‌ستی کۆمه‌ڵگای ده‌موکراتیک هه‌وڵده‌دات کۆمه‌ڵگاێک خۆسه‌ر که خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆبه‌رێووه بردن بێت ئاوابکات.
له‌و رۆژه‌وه سه‌دها کادری پێشه‌نگ که به فکر و زکر و چالاکی بناخه‌ی شۆڕشێک که ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێکردیان په‌روه‌رده کرد. هه‌زاران کادری فیدای گه‌یاند که هه‌تا رۆژی ئه‌مڕۆ به بێ دوو دڵی له به‌رامبه‌ر فاشیزمی پیاوسالاری شه‌ڕ و تێکۆشان ده‌که‌ن و له سه‌ر هێڵی رێبه‌ر ئاپۆ و ئه‌و کادرانه‌ی که بناخه‌ی شۆڕش بوون هه‌نگاو ده‌نێن. کۆمه‌ڵگه‌ێک پێک هێنا که به روحی ئه‌م شۆڕشگێڕ و پێشه‌نگانه وه‌کو مه‌مه‌ت تونج، فه‌رهاد وه‌کیلی، مام ره‌شۆ، مه‌مه‌د یلدرم و هه‌زارانی تر هێڵی وڵاتپارێزیان ده‌ستنیشان کرد. ژنی ئازاد که به ئیراده‌ی پۆلادین له هه‌موو گڕۆپانی شۆڕش هاوێنی سه‌رکه‌وتن و سۆرن له سه‌ر سه‌رخستنی ئازادی، زیندوو کرد.
که‌واته ئه‌گه‌ر داوای ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و هه‌موو زیندانیانی سیاسی و ته‌واوی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که له زینداندان بکه‌ین، سه‌رتا پێویسته ئه‌و ئازمونه بکه‌ینه بناخه‌ی تێکۆشانمان. خۆ برێکخستن کردن و یه‌کێتی، یه‌کێک له مه‌رجه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی پێکۆشان بۆ ئازادیه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا دروشم بدرێت و کۆمه‌ڵێک خه‌بات و چالاکی بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و زیندانیان سیاسی بکرێت، ئه‌وه زۆر لاواز ده‌بێت و کاریگێریش نابێت. شکاندنی گوشه‌گیری و ئازادی زیندانیان به چه‌ند گروپی بچوک و چه‌ند چالاکیه‌ک که کاریگێری لاوازه به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت چاوروانی سه‌رخستنی بین. شه‌پوله‌کان به گوڕ هه‌موو شتێک تێک ده‌شکێنێت، به‌ڵام ئاوی بچوک و که‌م هیچ شتێک نابات له گه‌ل خۆی. هه‌ر بۆیه پێویسته له ناو کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست، له ئاورپا و ته‌واو جیهان ده‌ست بده‌ینه دسه‌تی یه‌ک تاکو به‌نده‌کانی ده‌وری مرۆڤایی بشکێنین. رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت”ئازادی بۆ کویله‌کان نیه، بۆ ئه‌و کوێله‌یانه‌یه که هه‌وڵ ده‌دان ئازاد بن”، ئه‌گه‌ر قبوڵ که‌ین که کویله‌ین و له‌ناو سیستمێک که هه‌موو هه‌نگاوه‌کان ده‌سه‌ڵات خۆی دیار ده‌کات و بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرین، به‌و واتایه دێت که کوێله‌یاتیمان قبوڵ کردووه و هیچ پیوه‌ندیه‌کی به ئازادیش نیه. له وڵاتێک، یاخۆد له جیهانێک که پیاوسالاری زاڵ بێت و فاشیزمێک به‌رێوه بچێت، به‌رده‌وام شه‌ڕ و کوشتن هه‌بێت، چینایه‌تی، داگێرکاری، توندوتیژی، کوشتنی ژن و منداڵان، ده‌سترێژی، له‌ناو بردنی ژینگه و هتد… هه‌بێت چون ده‌توانین باس له ژیان بکه‌ین؟ له چالاکیه‌کان به دروشمی ئازادی بۆ زیندانی سیاسی و ئازادی رێبه‌ر ئاپ‌و ده‌ڵێین، ئه‌ویش پێویسته و زۆر زۆر زه‌روره.
به‌ڵام کاتێک چالاکی بۆ ئازادی جه‌سته‌ی رێبه‌ر ئاپۆ و هه‌موو زیندنیانی سیاسی به‌رێوه ده‌به‌ین، پیویسته ئه‌وه‌مان له بیر بێت که داوای ئازادی خۆمان ده‌که‌ین. کار و خه‌بات بۆ ئازادی خۆمان بکه‌ین، ئازادی فکر، روح، جه‌سته، سیاسه‌ت، ئه‌خلاق، کلتور، به گشتی داوای ئازادی خۆمان بکه‌ین.
کاتێک چالاکیه‌ک ده‌کرێت به سه‌رلێدان و بانگه‌وازی و هه‌زار کار و خه‌بات پێک دێت، هه‌ر که‌س پێویسته خۆی به‌رپرسیاری ئازادی خۆی و کۆمه‌ڵگه‌که‌ی و ژیان بزانێت و له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیستم و ده‌سه‌ڵاته خاوه‌ن هه‌ڵوێستی ڕادیکال بێت. هه‌ر تاکێک پێویسته چاو له ژیانی خۆی بکات، له چ ره‌وشێکدایه، چون ده‌ژیت و چ ده‌ژیت. ئه‌وه‌ی ده‌کات ئایا ژیانه؟ ئایا واتای هه‌یه؟ ئایا چێژ له‌وه‌ی که هه‌یه وه‌رده‌گرێت؟ ئایا ده‌ورو رێزی لێ ده‌گرن؟ ئایا به که‌س یان کۆمه‌ڵگایک یان بنه‌ماڵه‌ێک خۆشه‌ویست ناو ده‌بان؟ بۆچی ده‌ڵێن ئازادی جه‌سته‌ی رێبه‌ر ئاپ‌و؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپ‌و به فکر و هه‌ست و روح ئازادی خۆی به ده‌ست هێنا. سه‌رتا به ئاواکردنی ئاستێک له که‌سایه‌تی خۆی و پێشخستنی ئاستی تێکۆشان له کۆمه‌ڵگا، بۆ به که‌سێک خۆشه‌ویست و گه‌وره و رێزی هه‌ر که‌سێک به ده‌ست ده‌هێنێت.
دورگه‌ی ئمراڵیش شه‌ڕی جیهانی به‌رێوه ده‌چێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن رێگری له تێکۆشان و شه‌ڕی ئازادی ئه‌و بگرن، به بڕینی ده‌نگی، رێگا ناده‌ن که چاوپێکه‌وتن دروست بێت، به هیچ شێوازێک ناخوازن که‌س ئاگای لێ بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێ ده‌ترسن، هه‌موو راستی ئه‌وانی هه‌ڵوه‌شاند و ده‌مامکه‌کانی خستیه خواره‌ووه. پێویستی رێبه‌ر ئاپ‌و به ئێمه نیه، پێویستی ئێمه به رێبه‌ر ئاپ‌و هه‌یه، چونکه فکر و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و ده‌توانێت ئازادمان بکات. ته‌نیا به روشه‌نای ئه‌و ئایدولوژی و فکره ده‌توانین راستی خۆمان ببینین و هوشیار بین. هه‌ر بۆیه ئازادی جه‌سته‌ی رێبه‌ر ئاپ‌و بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو کۆمه‌ڵگا و مرۆڤایی گرێ کورێکه، ته‌واوی ته‌منی خۆی بۆ ئازادی ژن، گه‌نج، منداڵ، پیر و ژینگه ته‌رخاندکرد، به بێ به‌رامبه‌ر تێکۆشانی‌دا و هێشتاش له‌و ته‌مه‌نی خۆی به بێ ڕاوه‌ستان تێکۆشان ده‌دات و له به‌رامبه‌ر ئه‌قڵیه‌تی ژیان کوژ، شه‌ڕ و تێکۆشان و به‌رخودان به‌رده‌وام ده‌کات. چون ده‌بێت ئێمه ئه‌رکی خۆمان پێک بهێنین؟ وه‌کو ئه‌وه‌ی که بۆ هه‌ندێکی تر تێکۆشان ده‌که‌ین و منه‌ت له سه‌ر یه‌کیش ده‌که‌ین. له‌و قوناغه مان و نه‌مانه‌دا به چالاکی نورمال هیچ شتێک سه‌رناکه‌وێت، به دانیشتن و چاوه‌ڕوان بوونیش هیچ که‌س ئازادیمان پێناده‌ت. پێچه‌وانه له‌ناو ده‌چین.
هه‌موومان ده‌زاینن که له زیندانه‌کان هه‌زاران که‌س به ناوی زیندانی سیاسی هه‌ن، ئه‌وان به‌و شه‌رت و مه‌رجانه‌ی که له زینداندا هه‌یه، هه‌موو جوره به‌رخودانی ده‌که‌ن و شه‌ڕی ئازادی ده‌ده‌ن. له‌هه‌مان کاتیش‌دا له ئمانگرتندان، ئه‌و چالاکیانه زۆر به‌نرخ و گه‌وره‌ن، ئه‌وانیش ته‌نیا بۆ ئازادی خۆیان تێکۆشان ناکه‌ن، به‌ڵکو بۆ ئازادی ته‌وای مرۆڤایی و کۆمه‌ڵگا شه‌ڕ و تێکۆشان ده‌که‌ن. به کورتی زیندانیان سیاسی بۆ ئێمه شه‌ڕ و تێکۆشان و به‌رخۆدان ده‌که‌ن، ئه‌دی ئێمه چ ده‌که‌ین بۆ ئازادی خۆمان و کۆمه‌ڵگه‌که‌مان؟ ده‌بێت بڕاستی له ویژدان و هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی خۆمان بپرسین؟! هه‌ر چه‌ند ڕۆژێک له زیندانه‌کانی ده‌وڵه‌تی داگێرکه‌ر و فاشیتی تورک ته‌رمی شه‌هیدێک دێته ده‌رێ و به شێوازێک ئاسای گوێ له ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌گرین. له زیندانه‌کانی محافزه‌کاری دژه ته‌رمی مرۆڤه‌کانی که له سێداره دراوون دێنه ده‌رێ، تا ئێستا پێویست بوو ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئێران بۆ ئه‌و تاوانانه بمانروخاندا که به‌داخه‌وه هه‌ڵوێستێک که کاریگێری توندی لێ بکه‌وێـتمان نیشان نه‌داوه. باشه مه‌کانیزمی پارستن و خۆپاراستن چیه؟ چون ببین به هێزی پاراستنی خۆمان و ئه‌و مرۆڤانه‌ی که بۆ ئێمه گیانیان فیدا ده‌که‌ن؟ ئه‌وان بۆ ئێمه هه‌تا دواین هه‌ناسه‌یان به‌رخۆدانی ده‌که‌ن و به‌و روحه ئازاده دوژمن ده‌شکێنن. ئه‌دی ئێمه چ ده‌که‌ین؟. به شکایه‌ت و چاوه‌ڕوانی له پێکهینانی دادپه‌روه‌ری له ده‌وله‌ت ته‌نیا کات ده‌کوژین و ته‌مه‌نمان به سه‌ر ده‌چێت و ده‌سه‌ڵاتیش به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌تایبه‌ت ئه‌و دایک و باوکانه که ته‌مه‌نی سه‌روی ٨٠ ساڵیانه، فاشیزمی تورک ده‌خاته زیندان. ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌کات. باشه ئایا ئه‌مه به‌و واتایا نایت که لێیان ده‌ترسێت؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی دایک و باوکی قاره‌مانانه و توڵه‌یان لێ ده‌کاته‌وه؟
خه‌بات هه‌یه چالاکی هه‌ن، هه‌تا ئاستێک به‌رێخکخستنیش هه‌یه، به‌ڵام لاوازه، بۆ ئازادی و سه‌رخستنی ئازادی به‌ش ناکات. شه‌ڕی گه‌ریلا گه‌وره‌ترین پاڵپشته بۆ هه‌موو مرۆڤایی، شه‌ڕی ژنانی گه‌ریلاش هیوا و مسۆگه‌ر کردنی ئه‌م تێکۆشانه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌ڤگه‌ری ئاپویی له به‌رامبه‌ر جیهانی زۆڵمکار سه‌رکه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنێت، که‌واتا پێویسته هه‌ر که‌س خۆی به رێکخستن بکات و گه‌ریلا ئاسا له به‌رامبه‌ر دژمنی ژن و مرۆڤایی، هه‌نگاوی رادیکال و گه‌وره بنێت. بێجگه له‌وه هیچ چاره‌ێکی ترمان نیه. هێزی هیچ چه‌کێک تا ئێستا نه‌یتوانی چاوی مرۆڤی ئازادیخواز بترسێنێت، ده‌وڵه‌تی فاشیست و داگیرکه‌ری ئێران به حوکمی سێداره و هه‌تا هه‌تایی تا ئێستا هه‌وڵیدا تاکو شۆڕشگێڕان بترسێنێت. به‌ڵام به‌خۆدانی شیرین و هاوڕێانی، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، وریشه مورادی و په‌خشان ئه‌زیزی، سپیده قولیان و ئیدریس و هه‌موو ئه‌و ژن و گه‌نجانه‌ی که هێڵی به‌رخۆدان له زیندانه‌کانی رژیمی سێداره ده‌گێننه ئیمراڵی و هه‌وو زیندانه‌کانی تورکیه. ئه‌وه‌ی که له‌ناو ئه‌و زیندانانه به‌رێوه ده‌چێت ته‌نیا به‌رخۆدان نیه به‌ڵکو شه‌ڕی ئازادیه و سه‌رخستنیه. ئه‌گه‌ر له زیندان هیوای تێکۆشانی ئازادی و به‌خۆدان تا ئاسمانه‌کان به‌رزه، بۆچی له ده‌ره‌وه ئه‌م وره و هیوایه نیه؟ که واتا زیندانی ده‌ره‌وه زۆر ته‌نگتر و خراپتره له گرتوخانه‌کانی داخراوه. بۆ ئازادی و ڕزگاری له زیندانی کراوه پێویسته چالاکی ملیونی پێک بهێنرێت و وه‌کو ئه‌تومێک هێزێک له‌ناو بردنی سیستمی شکه‌نجه و گوشه‌گیری و سێداره دروست که‌ین.
ش. ئـ
Comments are closed.