چەتەکانی داعش دوو پردیان لە موسڵ تەقاندەوە

سێشەممە, 10 ينا 2017 – 11:55 

رۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

بەپێی بەیاننامەیەکی شانەی راگەیاندنی شەڕ، چەتەکانی داعش دوو پردیان لە بەری چەپی موسڵ تەقاندەوە.

ئەمڕۆ شانەی راگەیاندنی شەڕ، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی دەست رۆژنیوز کەوتوە، تێیدا ئاماژە بە تەقاندنەوەی دوو پردی شاری موسڵ کراوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: “چەتەکانی داعش هەردوو پردی (پێنجەم) و (ئاسنین)یان لە بەری چەپی موسڵ تەقاندەوە”.

ئاماژە بەوەش کراوە: “چەتەکانی داعش هەوڵ دەدەن بەربەست دروست بکەن لەبەردەم هێزە عێراقییەکان بۆ ئەوەی نەتوانن بپەڕنەوە بەری راستی شارەکە”.

د.خ

Leave A Reply