یەكشەممە, 16 أبر 2017 – 22:06
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتارى پارتى دیموکراتى گه‌لان-هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، که ناکۆکى زۆر گه‌وره هه‌یه له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌که و سکاڵا تۆمار ده‌که‌ن.
که‌مێک پێش ئێستا عوسمان بایده‌میر بۆ ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن له ئه‌نقه‌ره له ناوه‌ندى سه‌ره‌کى هه‌ده‌په قسه‌ى کرد و وتى: ناکۆکى زۆر گه‌وره هه‌یه له ئه‌نجامى ده‌نگدانه‌که‌دا و ئه‌و ئه‌نجامه‌ى له ده‌ستى ئێمه‌دایه له 668 سندوقدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجامى ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژدرانه‌کان یه‌کتر ناگرن، ئێمه سه‌ردانى ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین و ئیعتراز ده‌که‌ین.
وتیشى: ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێ 91% سندوق کراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاژانسى ئه‌نادۆڵى سه‌ربه حکومه‌ت ده‌ڵێت 100%ى سندوقه‌کان کراونه‌ته‌وه.
بایده‌میر وتیشى: لێکۆڵًینه‌وه ده‌که‌ین و ئێستا له هه‌موو کوردستان و تورکیا ئه‌نجامه‌کان دێنه به‌رده‌ستمان و له چه‌ند کاتژمێرى داهاتوودا سه‌ردانى ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ین و ئیعتراز ده‌که‌ین.
ک.ک