سێشەممە, 10 ينا 2017 – 12:55
ڕۆژنیوز – هەولێر
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر کۆتاییهات، کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پرۆژەیەک لەبارەی پاشەکەوتی مووچه‌ى موچه‌خۆران و پرۆژەکە پشتیوانی سەرجەم پارێزگاکانی بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ کۆبوونه‌وه‌ی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا،کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی، که له‌دانیشتنى ژماره 43ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر تایبه‌ت به چه‌کى مووچه‌ى موچه‌خۆران و به‌کارهێنانى پاشەکه‌وتى مووچه‌کانیان بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزى خزمه‌تگوزارییه‌کانى کاره‌با و ئاو سه‌رپێچى هاتووچۆ په‌سه‌ندکرا، پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەکەش لە کاتژمێر ١٢:٠٠ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سازکرا.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر وتی: له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان پشتیوانی خۆیان بۆ پڕۆژه‌که نیشانداوه.
عه‌لی ڕه‌شید، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە ئه‌وان پڕۆژه‌که‌یان بۆ حکومه‌ت به‌رزکردووه‌ته‌وه و حکومه‌ت دڵخۆشه به‌و پرۆژەیە.
پاشان، ئازاد محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی قسەیکرد و وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ پڕۆژه‌که، داواشی له حکومه‌ت کرد، که ڕێنمایی پێویستی بۆ ده‌ربکات به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، هه‌ریه‌که له سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆک و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به وه‌کاله‌ت پشتیوانی خۆیان بۆ پڕۆژه‌که ده‌ربڕی.
ماوه‌ی دوو ساڵه حکومه‌تی هه‌رێمی سیستمی پاشه‌که‌وتکردنی موچه په‌یڕه‌و ده‌کات، که به‌پێی سیسته‌مه‌که هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک نیوه یان زیاتری مووچه‌که‌ی که‌مکراوه‌ته‌وه.
ش.ف