بانگەوازی چالاکی بۆ ئازادی ئۆجالان دەکرێت

چوؤرشەممە, 3 أغس 2016 – 15:34 

رۆژنیوز – محەمەد حەسەن

لە بانگەوازێکیدا کۆمیتەی ئامادەکاریی چالاکی بۆ ئازادی ئۆجالان، بانگ لە خەڵکی دەڤەری ڕاپەرین دەکات و دەڵێ (وەرن پێکەوە بەشداربین و دەنگی ناڕەزایی بەرزبکەینەوە لەبەرانبەر ناعەدالەتی و ستەمکاری دەوڵەتی تورکیا)، ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە بەشداری چالاکیەکە بکەن.

وابڕیارە، کاتژمێرە 5.30 ی دوای نیوەڕۆی سبەینێ پێنجشەممە 4ی ئابی 2016 لە بەردەم مزگەوتی سەیدقادری ڕانیە کۆببنەوە و تا بەردەم باخی گشتی بەپێ بڕۆن.

چالاکییەکە بە دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان و بەئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەپێنراوی سەر ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆجالان، بە دروشمی (ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی گەلانە، کارەساتی شەنگال بووەتە بەرخۆدانی ژنان، رێپێوانێکی جەماوەری رانیە ساز دەکرێت.

وابڕیارە ھەر یەک لە تەڤگەری ئازادی، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) و چالاکانی سیاسی و مەدەنی رۆژھەڵاتی کوردستان، پەیەدە و گەنجانی وڵاتپارێز بەشداری چالاکییەکە بکەن

س.خ

Leave A Reply