بومەلەرزەکەی ڕاپەڕین زیانی بە خانووی هاوڵاتیان گەیاند

سێشەممە, 15 أغس 2017 – 10:38 

ڕۆژنیوز – محه‌مه‌د حه‌سه‌ن

بومەلەرزەیەک لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین-ی دا و زیانی بە خانووی هاوڵاتیان گەیاند.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:30 خولەک بوومەلەرزەیەک سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین-ی دا.

کاروان موحسین، به‌ڕێو‌به‌رى فەرمانگەی که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانی سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌رین بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: بومەلەرزەکە بە گوڕی 3.8 پلەی ڕێختەربووە هەردوو شارۆچکەی ڕانیە و وەڵادزێ و دەوروبەری هەژاندووە.

هەرچەندە، کاروان، وتی، کە بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانى و ماددى به‌ دوواوه‌ نه‌بووه، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی ڕۆژنیوز لە سنورەکە زیان بەر چەندین خانووی سنورەکە کەوتووە.

ش.ف

Leave A Reply