یەكشەممە, 13 أغس 2017 – 09:19
ڕۆژنیوز- ئاشتى ئه‌حمه‌د
پسپۆرێکی بواری ڕاگەیاندن، دەڵێت، کە میدیا له باشوری کوردستان کاریگه‌ریى خراپى کردووەته سه‌ر هەستی نەتەوایەتی هاوڵاتیان ئەو هەستەی لای به‌شێکى زۆرى گه‌نجان نەهێشتووە، پسۆرێکی دیکەش دەڵێت: پێویستمان بە میدیایه‌کى نیشتمانیى هه‌یە.
دوو پسپۆری بواری ڕاگەیاندن ڕۆڵی میدیای باشوری کوردستان لە پرسە نەتەوەییەکاندا هەڵدەسەنگێنن.
ئیسماعیل حاجى زه‌ڵمى مامۆستا لە زانکۆى هه‌ڵه‌بجه و پسپۆری بواری ڕاگەیاندن بە ڕۆژنیوزی وت:”میدیا به‌هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه لە باشوری کوردستان دابه‌ش بووه به‌سه‌ر حزبه‌کاندا و له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبى کارده‌که‌ن ئه‌وه‌ش کاریگه‌رى خراپى کردووەته سه‌ر هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى هاوڵاتی و خۆشه‌ویستى بۆ خاک له‌لایه‌ن به‌شێکى زۆرى گه‌نجان نه‌هێشتووه”.
ئیسماعیل حاجى زه‌ڵمى
زەڵمی، وتیشی:”ڕه‌وشى میدیا به‌ئاڕاسته‌یه‌کى خراپ‌دا ده‌ڕوات و نه‌یتوانیوه ئه‌و ئه‌رکه‌ى له‌سه‌رشانێتى بیگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها که‌مته‌رخه‌مبووه به‌رامبه‌ر به‌پارچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان وه‌ک باکور و ڕۆژائا و ڕۆژهه‌ڵات، زۆربه‌یان مینبه‌رێکن بۆ حزبه‌کان نه‌ک خه‌ڵکى”.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ، بەپێویستیشی زانی لە هەرێمی کوردستان میدیایەکی نیشتیمانی دابمەزرێت و ببێت بە میدیای هەموو هاوڵاتیان، لەوێشەوە کاربکرێت بۆ به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى و گه‌یشتنى کورد به‌ئامانجه‌کانى.
هەروەها، فه‌رهاد ئه‌حمه‌د، وه‌ک توێژه‌رێکى بوارى ڕاگه‌یاندنى کوردى و خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە ڕاگەیاندن، بە ڕۆژنیوزی وت:” به‌شێکى زۆرى میدیا له باشور به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ئاکەپە دژى کوردان ده‌یگرێته‌به‌ر نه‌یتوانیوه کاربکات و ئه‌و سته‌مەى له‌کورد ده‌کرێت نیشانى خه‌ڵکى بدات، له‌به‌رئه‌وه له‌ئێستادا پێویسته میدیایه‌کى نیشتمانى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى پرسه‌کان و ڕووداوه‌کان وه‌ک خۆى بگه‌یه‌نێت”.
فه‌رهاد ئه‌حمه‌د
ش.ف