یەكشەممە, 13 أغس 2017 – 10:26
ڕۆژنیوز – قەرەچوغ ئەنوەر
لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی بە ئامانجی گرێدانی دووەمین کۆبوونەوەی ڕاوێژی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ شاندێکی باڵای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، کە پێکهاتبوون لە فاروق جەمیل، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی و فەرهاد دۆسکی و فریاد هیرانی، ئەندامانی کەنەکە، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامیان کرد لە شاری هەولێر لەلایەن هەریەکە لە کامیل حاجی عەلی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی، د.عەبدوڵا وەرتی و ئەحمەد گەرمیانی ئەندامانی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی و سەرباز خۆشناو ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی-یەوە پیشوازییان لێکرا.
سەردانەکەی کەنەکە لە چوارچێوەی ئەو سەردانانەدایە، کە بۆ لای حزب و لایەنەکانی کوردستان دەستیپێکردووە، بە ئامانجی گرێدانی دووەمین کۆنگرەی ڕاوێژی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان.
یەکەمین کۆبوونەوەی ڕاوێژی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان لە رۆژی ١٥ و ١٦ ی مانگی تەموزی ئەمساڵ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
ش.ف