هەینی, 11 أغس 2017 – 17:08
ڕۆژنیوز – سلێمانی
له ڕێوره‌سمێکدا به ئامه‌ده‌بونی ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووس، کتێبی “چرۆیه‌ک له دره‌ختی ئازادیی” بڵاوکرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ له ڕێوڕه‌سمێکدا له نوسینگه‌ی گۆڤاری ئازادیی کۆمه‌ڵگه له شاری سلێمانی، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووس، کتێبی “چرۆیه‌ک له دره‌ختی ئازادیی” بڵاوکرایه‌وه، کتێبەکە سه‌رگوزشته‌ی ژیانی تێکۆشانی شه‌هید که‌مال شێخ سادق قادر ناسراو به که‌ماله خڕه‌ی پێنجوێنه.
کتێبی “چرۆیه‌ک له دره‌ختی ئازادیی” به قه‌باره‌ی مام ناوه‌ند و 225 لاپه‌ڕه له نوسینی ئامه‌د شاهۆ-یه، له‌و باره‌یه‌وه نوسه‌ر ڕایگه‌یاند: “مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م په‌رتووکه، تیشک خستنه سه‌ر ژیان و تێکۆشانی شه‌هیدی رێگای ئازادی و مرۆڤایه‌تی شه‌هید که‌مال شێخ سادق قادر ناسراو به که‌ماله خڕه‌ی پێنجوێنه”.
ئامه‌د وتیشی: “شه‌هید که‌مال له ساڵی 1967ی زاینی له شارۆچکه‌ی پێنجوێن له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار، ڕه‌نجده‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر چاو به دونیا هه‌ڵدێنێت. دایه (ته‌لیعه)ی دایکی، نموونه‌ی ژنانی لێهاتوو و زیره‌کی ناوچه‌که‌یه و خه‌ڵکی گوندی ئاڵیاوایه، و (شێخ سادق)ی باوکی له‌دایکبووی گوندی خونیانه‌ی پێنجوێن بووه و سه‌ر به تایه‌فه‌ی کۆنه‌پۆشیه‌کانی پێنجوێنه، خاوه‌ن چوار خوشکە به ناوه‌کانی؛ (فه‌یمه، خێڵان، کوێستان و چیمه‌ن) و برایه‌کی به‌ناوی (کامه‌ران) هه‌یه”.
به‌رواری ١٣/٤/٢٠١٦ له شارۆچکه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، دوو وڵاتپارێز به ناوه‌کانی وه‌ستا سدیقی ساڵیئاوایی و که‌مال شێخ ساده (که‌مال پێنجوێنی) له کاتژمێر ٠٦:٠٠ ی ئێواره ڕفێندران و پاش ماوه‌یه‌کی کورت و له کاتژمێر ٠٧:٠٠ بۆ ٧:١٠ خوله‌کی ئێواره ته‌رمی سدیق ساڵیئاوایی له‌سه‌ر ڕێگای پێنجوێن-گه‌رمک له (نزیک چه‌می گه‌وره‌ی پێنجوێن) دۆزرایه‌وه، که شوێنی هه‌شت گولـله ده‌مانچه‌ی پێوه دیاربوو شه‌هید کرابوو، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دواتریش ته‌رمی که‌مال شێخ ساده، له نزیک پردی گۆخڵان دۆزرایه‌وه، که به ١٣ گولـله شه‌هید کرابوو.
ک.ک